
کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی و سەرۆککۆماری تورکیا لە ڕۆژی دووشەممە
ئاڤا نیوز
شاندی دەم پارتی دوای کۆبوونەوەکەی ڕۆژی دووشەممەیان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ئەمڕۆ سەردانی وەزارەتی دادی تورکیا دەکەن و لەگەڵ یڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا کۆدەبنەوە.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکان بۆ بەرەو پێشچوونی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا چڕکراوەتەوە و حکومەتی تورکیا و شاندی دەم پارتی ئامادەکاریی تەواویان کردووە لە ڕۆژانی داهاتوو دا، لەگەڵ یەکەم گەڕی چەکدانانی پەکەکە بچنە قۆناغێکی نوێوە.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، شاندی دەم پارتی کە پێکهاتوون لە پەروین بوڵدان و مەتحەت سنجار، کاتژمێر 1:30ی دوای نیوەڕۆ سەردانی وەزارەتی دادی تورکیا بکەن و لەگەڵ یڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا کۆببنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاندی دەم پارتی ڕۆژی 6ی تەممووز سەردانی ئیمرالییان کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کۆبوونەوە، دواتر لە 7ی تەممووز سەردانی سەرۆککۆماری تورکیایان کرد و لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە گفتوگۆیان کرد.
ئەمەش بزانە: ئەم سەردانانەی دەم پارتی لە کاتێکدایە بڕیار وایە ڕۆژی هەینی یەکەم مەراسیمی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە لە سنووری پشدەر بکرێت، هەر بۆ ئەو مەبەستەش ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە شاندێکی دەم پارتی دەگەنە هەرێمی کوردستان.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
دانپێدانانی بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە خەبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
دانپێدانانی بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە خەبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات






