
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، بێبەری بوونی خۆی لە 31 کەسایەتی سەر بە ڕەوتەکەی و گرووپی سەرایا سەلام ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی فەرمانی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانیان شکاندووە و خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکان کاندید کردووە. یەکێک لەوانە بەرپرسێکی دیارە لە سەرۆکایەتیی کۆمار.
وێنە گەورەکە: موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە لە ئازاری ئەمساڵ لە وەڵامی پرسیاری یەکێک لە شوێنکەوتووانی سەبارەت بە بەشداریکردنی لەهەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق گوتبووی، "بەشداری هەڵبژاردنێکی پەککەوتوو ناکەم". هەر ئەوکات ڕایگەیاندبوو "چۆن پێشتر فەرمانی بەشداریکردنم لە دەنگدان پێکردن، ئەمڕۆش هەموو شوێنکەوتووان و لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە دەنگدان و خۆکاندیدکردن بۆ پۆستەکان قەدەغە دەکەم".
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمی کە ئاراستەی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە کراوە، بێبەری بوونەکە لەدوای بڵاوبوونەوەی بەڵگەنامەیەک دێت کە لەلایەن نووسینگەی "یاریدەدەری جیھادی"ـی سەرایا سەلامەوە ئاراستەی موقتەدا سەدر کراوە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 2025-7-12.
لە هەمان کاتدا: لە بەڵگەنامەکەدا، لیستێکی 31 ناوی ئەو کەسانە ئاڕاستەی سەدر کراوە کە بڕیاری بایکۆتی هەڵبژاردنەکانیان شکاندووە. دیارترینیان عەلی شوکری، سەرۆکی دەستەی شارەزایان و ڕاوێژکارانە لە سەرۆکایەتیی کۆمار کە لەنێو لیستەکەی عەدنان زورفیدا خۆی بۆ هەڵبژاردنەکان کاندید کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەمە زانیاریی سەرەتاییە و "ژمارەکە لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەگەری زیادبوونی هەیە" و بەڵێنیان داوە کە سەدر لە هەموو پێشهاتە نوێیەکان ئاگادار بکەنەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لە ڕوونکردنەوەیەکدا عەلی شوکری، سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاران و شارەزایان لە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ڕەتیکردەوە کە خۆی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو کاندید کردبێت نە لە لیستەکەی "عەدنان زورفی" و نە لەگەڵ هیچ لیستێکی دیکە. ڕوونیشی کردەوە کە بابەتەکە تەنیا لێکچوونی ناوە لەنێوان پاڵێوراوەکە و نازناوی (عەلی یوسف عەبدولنەبی شوکری).
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 23 خولەک لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 خولەک لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
27 خولەک لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە






