
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشە درۆنییەکان بەردەوامە و دەستنیشانکردنیان ئاسان نییە، جەختیش دەکاتەوە لەوەی لێکۆڵینەوەکان دەگەنە ئەنجام و ئەوانەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە هەر کێ بن سزادەدرێن.
چیرۆکی سەرەکی: مانگی ڕابردوو و ئەم مانگەش ژمارەیەک هێرشی درۆنی لەناوخۆی وڵاتەوە بۆسەر پارێزگاکانی کوردستان و عێراق ئەنجام دران، تائێستا لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەم بابەتە بەردەوامن و حکومەت لایەنی بەرپرسیاری هێرشەکانی ئاشکرانەکردووە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرق ئەلئەوستی سعودی وتیشی، لێکۆڵینەوە لەبارەی هێرشەکانی سەر هەردوو بنکەی ناسرییە و تاجی لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو تائێستا بەردەوامە، ئەوەی کرا دەستدرێژییەکی ئاشکرابوو و تیایدا درۆن بەکارهێنرا، دەزانن کە دەستنیشانکردنی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە ئاسان نییە. ئەمڕۆ ئەم جۆرە هێرشانە بۆ تێکدانی دۆخی ئەمنی بەکاردەهێنرێت و بەبێ وەڵامیش تێناپەڕن، "بەدڵنیاییەوە لێکۆڵینەوەکان دەگەنە ئەنجام و ئەوانەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە هەر کێ بن سزادەدرێن."
ئاماژەی بەوەشکرد، لێکۆڵینەوە لەبارەی سەرچاوەی هێرشە درۆنییەکان تائێستا بەردەوامی هەیە، لەم بوارەدا حکومەت داوای هاوکاری لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی کردووە، چونکە لێکۆڵینەوە لەسەر دیاریکردنی ئەو ناوچەیەی هێرشەکانی لێوە ئاڕاستەکراوە بابەتێکی هونەری وردە، هەموو ئەوانەش وردەکاریین تا دەگات بە ئاشکراکردنی ئەوانەی لەم دەستدرێژییانە بەشداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک 32 تۆمەتبار دەستگیر دەکرێن
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هات.. دەستی ئاوەدانی مەسرور بارزانی بەرەو سلێمانی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یاریی ڕۆبلۆکس لە عێراق قەدەغە کرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتیانی ئەمریکا بەهۆی باجەوە دەستبەرداری ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان دەبن
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ملیۆنان مرۆڤ لە جیهاندا هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە.. ئایا تۆ یەکێکیت لەوان؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
کچەکەی عەلی شەمخانی بە دەستووری ڕۆژئاوایی هاوسەرگیری دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوامە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک 32 تۆمەتبار دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
سیسی پەیامێکی نوێ سەبارەت بە غەززە ئاراستەی ترەمپ دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یاریی ڕۆبلۆکس لە عێراق قەدەغە کرا