ئیسرائیل: بارەگای دەستەی ئەرکانی سووریامان لە دیمەشق کردە ئامانج
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 تەممووز

هێرشێکی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیل کە چەند ناوچەیەکی لە سووریا کردووەتە ئامانج
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل بارەگای دەستەی ئەرکانی گشتیی لە وەزارەتی بەرگریی سووریای لە دیمەشق بۆردوومان کرد، کە بووە هۆی تەقینەوەیەکی گەورە و دەنگدانەوەکەی لە ناوچە جیاجیاکانی پایتەخت بیسترا.
وێنە گەورەکە: دوای چەند ڕۆژێک لە شەڕ و پێکدادان و کوژرانی لانیکەم 250 کەس، لە پارێزگای سوەیدای زۆرینەی درووز لە باشووری سووریا، سوپای ئیسرائیل لەڕێگەی درۆنەوە چەند هێرشێکی کردە سەر هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا وەک پاڵپشتییەک لە درووزەکان، ئەمڕۆش جارێکی دیکە پێش بۆردوومانەکەی دیمەشق، هێرشی کردەوە سەر هێزە ئەمنییەکان لە سوەیدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشی کردووەتە سەر "دەروازەی چوونەژوورەوەی کۆمەڵگەی ئەرکانی گشتی" لە دیمەشق، هەروەها بەردەوامە لە چاودێریکردنی پێشهات و کردەوەکانی دژی هاووڵاتیانی درووز لە سووریا، بەپێی ڕێنماییەکانی ئاستی سیاسی، هێرش دەکاتە سەر ناوچەکە و بۆ سیناریۆ جیاوازەکان لە ئامادەباشیدا دەمێنێتەوە".
لەلایەکی دیکەوە: دەستەی پەخشی ئیسرائیلی ئاماژەی بەوە کرد، "هێرشەکەی سەر دیمەشق هۆشداریدەر بووە و دەوروبەری بنکەی سەرەکیی سوپای سووریای کردووەتە ئامانج."
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێکی خێرا لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی کوردستانەوە
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
دانپێدانانی تۆمەتبارێکی گوندی لاجان و قەزای خەبات بڵاو کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێکی خێرا لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی کوردستانەوە
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
دانپێدانانی تۆمەتبارێکی گوندی لاجان و قەزای خەبات بڵاو کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات






