
دیمەنی دوای سووتانی مۆڵەکەی کوت. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سێ ڕۆژ ماتەمینی فەرمی وەک هاوسۆزی لەگەڵ کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە دڵتەزێنەکەی شارى كوت ڕادەگەیێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو لە پارێزگای واستی ناوەڕاستی عێراق، ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 60 کەس گیانیان لەدەست دا و 40ی دیکەش برینداربوون، چارەنووسی بەشێک لە هاووڵاتیان کە لە کاتی ڕووداوەکە لەناو ئەو مۆڵەدا بوون، دیارنییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی کۆبووەوە و بڕیاری دا سێ ڕۆژ ماتەمینی بەبۆنەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی پارێزگای واست -کە تیایدا 60 گیانیان لەدەست دا- ڕابگەیێنێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی ڕووداوەکەی واست ڕایگەیاند، باڵەخانەکە لە پێنج نهۆم پێکهاتووە و بریتیی بووە لە چێشتخانە و هایپەرمارکێت، حەوت ڕۆژ بووە کراوەتەوە و لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەکەش 61 کەس گیانیان لەدەست داوە.
بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆ، زۆرینەیان لە دەستشۆرەکانی ناو باڵەخانەکە بەهۆی دووکەڵەوە خنکاون، لەناو ئەوانەشی مردوون 14 کەسیان بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاوییەکەیان تەرمەکانیان نەناسراوەتەوە.
تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانیوویانە 45 کەس ڕزگار بکەن کە لەناو باڵەخانەکەدا گیریانخواردبوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیژنەیەکی باڵا بەسەرۆکایەتیی ڕاوێژکاری هونەریی وەزیری ناوخۆی عێراق و ئەندامیەتی تیمەکانی بەڵگەی تاوان و گەورە لێکۆڵەر و شارەزایان پێکهێنراوە، تا هۆکاری ڕووداوەکە ئاشکرا بکرێت و بەرپرس و ئەوانەشی کەمتەرخەم بوون، سزابدرێن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە





