ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لەسەر ساغكردنه‌وه‌ی كاڵا و به‌كرێدانی ڕه‌فە له ماركێته‌كان ڕوونکردنەوە دەدات
- کوردستان
- 17 تەممووز

گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان لەڕێگەی ئاڤاوە لەسەر سێ پرسیاری تایبەت بە ساغکردنەوەی کاڵا و بەکرێدانی ڕەفە لە مارکێتەکان ڕوونکردنەوە دەدات.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو چەند شێوازێکی نوێی مامەڵە و کڕین و فرۆشتن و بەکرێدانی ڕەفە لە مارکێتەکان دەکرێت بۆ ساغکردنەوەی کاڵاکان، پێشووتر ئەم جۆرە مامەڵانە نەبووە یان زۆر کەم پیادە کراوە، لەسەر ڕێگەپێدراوی ئەم بابەتە لە شەرعدا، ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان لەڕێگەی ئاڤاوە ڕوونکردنەوە دەدات.
لێدوانی فەرمی: د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له كۆمپانیاكانی دابه‌شكارانی شتومه‌ك و ماركێته‌كان چه‌ند پرسیارێكیان ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا كرد، بۆیە ئەنجوومەنی باڵای فەتوا ئەم بابەتەی تاوتوێ کرد و ڕوونکردنەوەی پێویستی بڵاوکردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سێ پرسیاری کاسبکاران و وەڵامی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان ئەمانەن:
پرسیاری یه‌كه‌م: كۆمپانیا كاڵا ده‌داته ماركێت یان دووكانداره‌كان، به‌ڵام ئه‌و مه‌رجه له نێوانیاندا داده‌نێن: کە هه‌ركاتێك فرۆشرا پاره‌كه‌ی ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر نه‌فرۆشرا یان شكا یان ته‌له‌ف بوو یا بابه‌ته‌كه ماوه‌ی به‌سه‌رچوو، ئه‌وا پێویسته كۆمپانیا وه‌ریبگرێته‌وه؟
وه‌ڵام: ئه‌و مامه‌ڵه‌یه له بازاڕی ئه‌مڕۆدا پێی ده‌وترێت (بیع التصریف)، ئه‌و مامه‌ڵه‌یه و مه‌رجه‌كانی دروسته و هیچ گرفتێكی شه‌رعی نییه، ئه‌و كاڵایانه‌ش وه‌ك ئه‌مانه‌ت وایه له ماركێت و دووكانه‌كان ئه‌گه‌ر به بێ كه‌مترخه‌می شكا یان فه‌وتا، ئه‌وا زیان له ئه‌وان ناكه‌وێت به‌ڵكو زیان له كۆمپانیاكه ده‌كه‌وێت، چونكه ده‌ستی ئه‌وان ده‌ستی ئه‌مانه‌ته.
پرسیاری دووه‌م: ئایا دروستە به‌كرێدانی ڕه‌فه له ماركێت و دووكانه‌كان به‌و مه‌رجه‌ی پشكیشی هه‌بێت له قازانجی ئه‌و كاڵایانه‌ی له ناو ڕه‌فه‌كاندا داده‌نرێت؟
وه‌ڵام: دروسته، به‌ڵام پێویسته به دوو مامه‌ڵەی جیاواز بێت، به‌كرێدانی ڕه‌فه‌كه و هاوبەشی له قازانجی كاڵایه‌كاندا، یان ده‌بێت به‌شێوه‌ی هاوبەشی بێت، ئه‌وكاته پێویسته ماركێت له قازانج و زه‌ره‌ر هاوبەش بێت و به ئه‌ندازەی ڕێژه‌ی قازانج ده‌ستمایه‌ش دابنێت.
یان پێویسته خاوه‌ن ماركێت کاڵای بۆ ده‌فرۆشێت و كۆمپانیاش كاڵایه‌كه ده‌هێنێت و له‌سه‌ر ڕێژه‌یه‌ك قازانج ڕێك ده‌كه‌ون، ئه‌گه‌ر زه‌ره‌ریشیان كرد زه‌ره‌ره‌كه له قازانجه‌كه دەردەکرێت، ئه‌گه‌ر زه‌ره‌ره‌كه زیاتر بوو له قازانجه‌كه ئه‌وه له سه‌رمایه‌كه ده‌ڕوات.
پرسیاری سێیه‌م: وه‌رگرتنی بڕێك پاره له‌لایه‌ن ماركێته‌كانه‌وه له كۆمپانیاكان له به‌رامبه‌ر تۆماركردنی كاڵاكان به باركۆدی تایبه‌ت بۆیان، جگه له وه‌رگرتنی پاره به‌رامبه‌ر ته‌رخان كردنی ڕه‌فه‌ی تایبه‌ت به كۆمپانیا؟
وه‌ڵام: دروسته ئه‌و بڕه پاره‌ش وه‌ربگیرێت به مه‌رجی ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوو لایه‌ن له سه‌ره‌تای مامه‌ڵه‌كه‌یان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە نەجەف 10 فەرمانبەر بە تۆمەتی گەندەڵی و مامەڵەی وەهمی دەستگیر کران






