
دیمەنی دوای سووتانی مۆڵەکە
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی کوردستان، لەڕێگەی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستانەوە، هاوخەمی خۆی بە کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی شاری کووت لە پارێزگای واست گەیاند و ئامادەیی هەرێمی کوردستانی نیشاندا بۆ پێشوازی لە بریندارەکان و چارەسەرکردنیان.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو لە شاری کووتی پارێزگای واستی ناوەڕاستی عێراق، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە مۆڵێکی تازە دروستکراو، زیاتر لە 60 کەس گیانیان لەدەستدا و 40 کەسی دیکەش بریندار بوون. هێشتا چارەنووسی بەشێکی ئەوانەی لە کاتی ئاگر کەوتنەوەکە لە ژوورەوە بوون دیار نییە.
لێدوانی فەرمی: د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "بە نوێنەرایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان پەیوەندیمان کرد بە هەریەکە لە د.ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی عێراق، محەممەد میاحی، پارێزگاری واست، د. جبار یاسری، بەڕێوەبەری تەندروستی کووت و ئامادەیی هەرێمی کوردستانمان نیشاندا بۆ پێشوازی لە بریندارانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە بۆ چارەسەرکردن. هاوکات ئامادەییمان نیشاندا بۆ ناردنی هەر پێداویستییەکی پزیشکی".
لەبەرامبەردا: وەزیری تەندروستی عێراق و پارێزگاری واست و بەڕێوەبەری تەندروستی شارەکە سوپاسی خەمخۆری سەرۆکوەزیرانی کوردستانیان کرد بەرامبەر ئەو هەڵوێستە مرۆڤدۆستییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
مەلا هەڵۆ ئازادکرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
مەلا هەڵۆ ئازادکرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت




