وەزارەتی بەرگریی تورکیا: چوار چەکداری پەکەکە خۆیان ڕادەستی تورکیا کردووەتەوە
- هەواڵ
- 17 تەممووز

چەکدارانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا چوار چەکداری سەر بە پەکەکە کە لە حەشارگە و ئەشکەوتەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەڵاتبوون، خۆیان ڕادەستکردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک، ڕاوێژکاری پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا و گوتەبێژی وەزارەتەکە، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەدا ڕایگەیاند: لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی پەنجە کلیت و ناوچەکانی ئۆپەراسیۆن هەڵمەتەکانی گەڕان و دۆزینەوە و لەناوبردنی ئەشکەوت، پەناگە، حەشارگە، مین و تەقەمەنی بەردەوامە.
ئاکتورک باسی لەوەشكردووە: لەم چوارچێوەیەدا ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی جۆراوجۆر دەستیان بەسەردا گیراوە و لەناوبراون.
ژمارەکان وادەڵێن: لەوادی کودەتای 15ی تەممووزی تورکیاوە تاوەکو ئێستا، 23 هەزار و 696 ئەفسەر لە سوپا دەرکراون و، پلەی دوو هەزار و 236 ئەفسەری خانەنشین وەرگیراوەتەوە. تا ئەمڕۆ تێکڕا 26 هەزار و 205 ئەفسەر ڕێوشوێنی دەرکردن و گەڕاندنەوەی پلەی سەربازییان بەرامبەر گیراوەتەبەر".
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر سووریا، هیچ دۆخێکی نەرێنیی بەسەر هێزەکانمان و سەربازەکانماندا لە سووریا نەهاتووە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ناردنی مووچە چاوەڕوانی بڕیاری سودانییە
- فۆتۆستۆری
- 31 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ ڕێگای گۆمەسپان - سماقووڵی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کچەکەی عەلی شەمخانی بە دەستووری ڕۆژئاوای هاوسەرگیری دەکات
57 خولەک لەمەوپێش
کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوامە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک کارا دەکرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجانی شارەزوو سەرقاڵی هەنار ڕنینن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێکی باکووری کوردستان وەک یەکێک لە گوندە گەشتیارییەکانی جیهان هەڵبژێردرا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل بە مەرج دەروازەی سنووریی ڕەفەح لە غەززە دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندان لە دژی "پادشای ئەمریکا" دەکرێت