
هەردوو ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیل. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
پێگەیەکی ئەمریکی سەردانی نهێنی بەڕێوەبەری مۆسادی بۆ ئەمریکا و داواکاری ئیسرائیلی بۆ ڕاگواستنی فەڵەستینییەکان ئاشکراکردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی دوو سەرچاوەی ئاگادار کە بە پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکیان ڕاگەیاندووە، دەیڤد بارنیا، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد)، لەم هەفتەیەدا سەردانی واشنتنی کردووە و داوای یارمەتی لە ئەمریکا کردووە بۆ ڕازیکردنی وڵاتان تا سەدان هەزار فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە وەربگرن.
زانیاریی زیاتر: بارنیا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاشکرای کردووە کە ئیسرائیل بە تایبەتی لەگەڵ وڵاتانی ئەسیوپیا، ئەندەنوسیا و لیبیا لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی فەڵەستینییەکان وەربگرن و ئەو وڵاتانەش بیرۆکەکەیان قبووڵ کردووە.
ئەمەش بزانە: بارنیا پێشنیازی کردووە کە ئەمریکا هانی ئەو وڵاتانە بدات و یارمەتی ئیسرائیل بدات لە ڕازیکردنیان. یەکێک لە سەرچاوەکان دەڵێت، ویتکۆف لەم بارەیەوە بێلایەن بووە و ڕوون نییە کە ئایا ئەمریکا دەستوەردان لەم پرسەدا دەکات یان نا.
باکگراوند: لە مانگی دووی ئەمساڵدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازی دەرکردنی دوو ملیۆن فەڵەستینی کردبوو بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە، بەڵام دوای ئەوەی پێشنیازەکە لەلایەن بەشێکی زۆر لە وڵاتانی عەرەبییەوە ڕەتکرایەوە، ئەمریکا پاشەکشەی لە بیرۆکەکە کرد و هیچ هەنگاوێکی کرداری بۆ نەداوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕانیە؛ دوو منداڵی دووانە بەهۆی دووکەڵی سۆپاوە خنکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەکەوێتە ناو بۆشاییەکی دەستوورییەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕانیە؛ دوو منداڵی دووانە بەهۆی دووکەڵی سۆپاوە خنکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەکەوێتە ناو بۆشاییەکی دەستوورییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێداچوونەوە بۆ دۆسییەی ئێپستین دەکرێت






