ئاڤا نیوز
لەبەردەم وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن پاسەوانانی وەزارەتەکە هێرش دەکرێتە سەر ژمارەیەک پزیشک و فەرمانبەری دانەمەزراو، بەمەش پشێوی و ئاڵۆزی دروست دەبێت.
وێنە گەورەکە: 53 پزیشکی گشتیی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کە لە دەرەوەی وڵات خوێندنیان تەواو کردووە تا ئێستا دانەمەزراون، ئەمە لەکاتێکدایە چەندین جار چوونەتە بەردەم وەزارەتی تەندروستی و داوای دامەزراندنیان کردووە. ئەمڕۆ جارێکی دیکە لەبەردەم وەزارەتی تەندروستی کۆبوونەتەوە، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن لەلایەن پاسەوانەکانەوە هێرشیان کراوەتە سەر.
زانیاریی ئاڤا: ئوسامە داوود کە یەکێک بوو لە پزیشکە دانەمەزراوەکان بە ئاڤای وت، "ئێمە بۆ گەیاندنی داواکارییەکانمان چووینە بەردەم نووسینگەی وەزیر، بەڵام بەداخەوە لەلایەن بەشێک لە پاسەوانەکان و تیمی پڕۆتۆکۆڵی وەزیری تەندروستی پەلامار دراین و دوو کەسمان لەهۆش خۆی چوو، زۆربەشمان لێمان درا".
لێدوانی فەرمی: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەمڕۆ ژمارەیەك گەنج بۆ داواكاری دامەزراندن سەردانی وەزارەتی تەندروستییان کرد، دوای پێشوازیکردن و چاوپێکەوتن و ڕێزگرتن و گوێگرتن لە داواکاریەکانیان، بەڵام دواتر بەداخەوە لە پرسگە بووەتە دەمەقاڵێیان لەگەڵ چەند کارمەندێك، دواتر پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکەیان داوە.
- بۆ ئەم مەبەستە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بەو کەسانە گیراوەتەبەر کە بوونەتە هۆی پشێوی، بەپێی ڕێکارەکانی لێکۆلینەوە مافی هەموو لایەك پارێزراو دەبێت و "جەخت دەکەینەوە کە پێویستە هەموو لایەك ڕێز لە شکۆی دامودەزگا خزمەتگوزارییەکان بگرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگای هەولێر لەبارەی ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی بڕیاریدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگری لە قژ هەڵوەرین ئاشکرا دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆ نەهێشتنی کاریگەرییەکانی دروستبوونی لافاو تیمەکانی شارەوانی هەولێر لە ئامادەباشیدان
4 کاتژمێر لەمەوپێش

شێخ دارا: لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمان ئاگادربن پێش فیلەر و بۆتۆکس پشکنین بکەن ئەگەرنا ترسناکە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

دوازدەمین فیلمە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی دهۆک بە بەشداری سینەماكارانی 37 وڵات دەستپێدەكات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگای هەولێر لەبارەی ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی بڕیاریدا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانمان کەمینەکردووە و بەردەوامە






