چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیران: گەشەسەندنی گرنگ بەدیهاتووە
- عێراق
- 8 کانوونی یەکەم

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی
ئاڤا نیوز
سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە و دەڵێن، لە یەکلاییکردنەوەی کاندیدەکەیان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق، گەشەسەندنی گرنگ بەدیهاتووە و پابەند دەبن بە یەکلاییکردنەوەی سەرجەم شایستەکان لە ماوەی دیاریکراوی دەستووریدا.
وێنە گەورەکە: چاوەڕێ دەکرێت دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە، سەرەتای ساڵی داهاتوو خولی نوێی پەرلەمانی عێراق یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ساز بکات، لە هەنگاوی یەکەمدا سەرۆکی پەرلەمان و پاشان سەرۆککۆمار هەڵدەبژێردرێت، دواتریش سەرۆککۆمار کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیران لە پشکی شیعەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕادەسپێرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمشەو لە نووسینگەی عەبدولحوسێن موسەوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەهجی وەتەنی کۆبوونەوە و جەختیان لە گرنگی بەردەوامی هەمانگی بۆ قۆناغی داهاتووکردەوە، لە ڕاگەیێنراوی کۆتایی کۆبوونەوەکەشیاندا دەڵێن، لە گفتوگۆکانی تایبەت بە دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران گەشەسەندنی گرنگ بەدیهاتووە و ڕێککەوتوون پابەندبن بە سەرجەم وادە دیاریکراوەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی شایستەکان.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، چوارچێوەی هەماهەنگی پێشوازی لەو هەنگاوانە دەکات کە بۆ بەهێزکردنی کاری پێکەوەیی لەنێوان لایەنە سیاسییەکان دەنرێن، ئەو هەنگاوانەی کە هۆکاردەبن بۆ یەکخستنی هەڵوێستەکان بەرامبەر ئاستەنگییەکان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ساڵح موسلیم بۆ ئاڤا: داوامان کردووە ئاگربەست درێژ بکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ساڵح موسلیم بۆ ئاڤا: داوامان کردووە ئاگربەست درێژ بکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات






