شەرع: بە ئاراستەی بونیادنانی سووریای نوێ و بەدیهێنانی دادپەروەری هەنگاو دەنێین

شەیری بکە لە:
شەرع: بە ئاراستەی بونیادنانی سووریای نوێ و بەدیهێنانی دادپەروەری هەنگاو دەنێین

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا لە دیمەشق

ئاڤا نیوز

سەرۆکی سووریا دەڵێت، دەسەڵاتی نوێی وڵاتەکەی بە ئاراستەی بونیادنانی سووریای نوێ هەنگاو دەنێت، جەختیش دەکاتەوە لەوەی بوژانەوەی ئابووری و بەدیهێنانی دادپەروەری  لەڕێگەی لێپرسینەوە لەوانەی یاسایان پێشێل کردووە کاری سەرەکیان دەبێت.

چیرۆکی سەرەکی: سەرلەبەیانیی ڕۆژی 8ـی 12ـی ساڵی 2024 و دوای 53 ساڵ لە حوکمی باوکی و دواتر خۆی، دەسەڵاتی بەشار ئەسەد ڕووخا و ناوبراو بەرەو ڕووسیا هەڵهات بەوەش قۆناغێکی نوێ لە سوریا دەستی پێکرد، بۆ یەکەم ساڵیادی ڕووخانی دەسەڵاتی بەعسیش، ئەمڕۆ لە دیمەشق و بەشێک لە پارێزگاکان خەڵک ڕژانە سەرشەقام و ئاهەنگ و خۆشی خۆیان دەربڕی.

لێدوانی فەرمی: ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا لە دیمەشق بەشداری ئاهەنگی یەکەمین ساڵیادی ڕووخانی دەسەڵاتەکەی ئەسەدی کرد و ئەوەشی خستەڕوو، دەیانەوێت سووریا پێگەی عەرەبی وهەرێمی خۆی بەدەستبهێنێتەوە، لە هەمان کاتیشدا بۆ بووژانەوەی ئابووری وڵات چەندین ڕێککەوتنی هاوبەشی ستراتیژییان واژۆکردووە کە هۆکار بووە بۆ گەڕانەوەی هیوا بۆ گەلی سووریا دوای ساڵانێک لە ستەم و چەوسانەوە.

وتیشی، دەسەڵاتی پێشوو لەڕێگەی ئاژاوە و جیاکارییەوە مامەڵەی لەگەڵ خەڵک دەکرد و دیواری لەنێوان خۆی و گەل دروستکردبوو، ئاشکراشیکرد کە لەڕێگەی لێکدانی سەرجەم هێزە چەکدارەکان سوپایەکی یەکگرتوویان دروستکردووە کە هۆکارە بۆ ئارامی و ئاسایشی وڵات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ