ئاڤای خەڵک؛ ئاڤا به‌دواداچوون بۆ قەرەباڵغیی بەشی فرۆشیاری وزەی دووی هەولێر ده‌كات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

هاووڵاتییانی هەولێر نیگەرانن درەنگ ڕایی کردنی مامەڵەکانیان لە بەشی فرۆشیاری وزە و داوایان لە ئاڤا کردووە بەدواداچوونیان بۆ بکات. 

بەدواداچوونی ئاڤا:
لەبەشی فرۆشیاری وزەی دووی هەولێر قەرەباڵغی و سەرەیەکی زۆر هەیە، خەڵك  دەبێ ماوەیەکی زۆر بووەستن تا مامەڵەیان بۆ ڕایی دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: ئەندازیار کەمال عەساف، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای هەولێر دوو، لەوبارەیەوە دوو چارەسەری لە ڕێگەی ئاڤاوە خستەڕوو:-

چارەسەری یەکەم: لە دوای دەوامی فەرمی، چەند فەرمانبەرێک تەرخانکراون ڕۆژانە تاوەکو کاتژمێر شەشی ئێوارە دەمێننەوە و پارە لە هاونیشتمانیان وەردەگرن، واتا دەوامیان زیاد کردووە.

چارەسەری دووەم: ئێستا سەکۆی ئی- پسوولە کارا کراوە، هاووڵاتییان دەتوانن نەچنە فەرمانگەکانی کارەبا، بەڵکو بەشێوەی ئەلیکترۆنی ڕاستەوخۆ بە چەند چرکەیەک بە مۆبایل پارە بدات.

زانیاریی زیاتر: ئەو ئەپڵیکەیشنانەی دەتوانن پارەی لە ڕێگەوە بدەن ئەمانەن: ناس واڵێت، ئاسای پەی، فاست پەی، فێ ئای پی، بانقی جیهان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ