یەکێتیی ئەورووپا داوایەک لە ئیسرائیل دەکات: کوشتنی خەڵك لە غەززە لە نۆرەی وەرگرتنی هاوکارییەکان ڕابگرە
- هەواڵ
- 22 تەممووز

منداڵێک لە باوەشی دایکیدا کە تووشی بەدخۆراکی بووە بەهۆی ئەوەی ئیسرائیل ڕێگە نادات خۆراک و هاوکارییەکان بچنە ناو کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
یەکێتیی ئەورووپا لەبارەی دۆخی مرۆیی غەززەوە بێدەنگی دەشکێنێت و دەڵێت، "داوامان لە سوپای ئیسرائیل کردووە هیچی دیکە خەڵکی غەززە لە نۆرەی وەرگرتنی هاوکارییە مرۆییەکاندا نەکاتە ئامانج". ئەمە لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل ڕێگری لە چوونەژوورەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە دەکات.
وێنە گەورەکە: لە ئێستادا غەززە بە دۆخێکی مرۆیی هەستیار و سەختدا تێدەپەڕێت، چونکە ئیسرائیل ڕێگە بە گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ناو غەززە نادات، بەمەش دانیشتووانەکەی بەدەست نەبوونی خۆراکەوە دەناڵێنن.
لێدوانی فەرمی: کاجا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، ڕایگەیاند: "داوامان لە سوپای ئیسرائیل کردووە چیتر خەڵکی سڤیل لە نۆرەی وەرگرتنی هاوکاریی مرۆیی و خۆراکدا نەکاتە ئامانج و نەیانکوژێت، و پێویستە هەرچی زووە ئەو کردەیە ڕابگیرێت."
باکگراوند: لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023ـەوە شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل دەستیپێکردووە و لەو کاتەوە تا ئێستا، لە غەززە نزیکەی 59 هەزار کەس گیانیان لەدەست داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
10 ئەمبوڵانس بۆ تەندروستیی سۆران دابین کران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و هەرێمی کوردستان هەماهەنگیی دژ بە هەڕەشەکان بەهێز دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و هەرێمی کوردستان هەماهەنگیی دژ بە هەڕەشەکان بەهێز دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە





