
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیامێک ئاراستەی گرووپە چەکدارەکانی سووریا دەکات و دەڵێت، "هەر هەوڵێکی دابەشکردنی سووریا بە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی خۆمانی دەزانین و دەستوەردان دەکەین''.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی نێوان چەکدارانی درووز و هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە سوەیدا، ئیسرائیل بۆ پشتگیرکردن لە درووزەکان چەند هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر ناوچەکانی سووریا و ئەمەش نیگەرانی وڵاتانی بەدوای خۆیدا هێنا، بە تایەتی تورکیا.
لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەلێکساندرا هیل، وەزیری دەرەوەی سلڤادۆر ڕایگەیاند، ئیسرائیل هەوڵ دەدات ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا دروست بکات، بە بیانووی پاراستنی دروزەکان گرژییەکان بەرەو ئاراستەیەکی دیکە دەبات.
- هیچ گرووپێک هەوڵی دابەشکردنی سووریا نەدات، دەتوانرێت کێشەکان بە دیپلۆماسی چارەسەر بکرێت، بەڵام ئەگەر ئەو سنوورە تێپەڕێنن و بە بەکارهێنانی توندوتیژی هەوڵی دابەشکردن و تێکدانی سووریا بدەن، "ئێمە ئەوە بە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتەکەمان دەبینین و دەستوەردان دەکەین".
- جگە لە دابەشکردن، هەر بابەتێکی دیکەتان هەیە، دەتوانن قسەی لەسەر بکەن و داوای بکەن، "ئێمە چی لە دەستمان بێت، هاوکاریتان دەیکەین، بەڵام ئەگەر ئەوەتان تێپەڕاند، ئێمە لە ژێر ئەو هەڕەشەیەدا نامێنینەوە".
- ئیسرائیل سیاسەتێک پەیڕەو دەکات کە هەوڵ دەدات بەردەوام دەوروبەری خۆی لاواز بکات و لە پشێویدا بیهێڵێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
10 ئەمبوڵانس بۆ تەندروستیی سۆران دابین کران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و هەرێمی کوردستان هەماهەنگیی دژ بە هەڕەشەکان بەهێز دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و هەرێمی کوردستان هەماهەنگیی دژ بە هەڕەشەکان بەهێز دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە






