بە مەبەستی هاوکاریکردنی خەڵک، ژووری بازرگانی دهۆک ڕێککەوتنێک لەگەڵ بازرگانان دەکات
- کوردستان
- 23 تەممووز

دیمەنی شاری دهۆک. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەهۆی خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان لەلایەن بەغداوە بۆ ماوەی سێ مانگ، هاووڵاتیان لە دۆخێکی خراپی دارایی دەژین، ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆک ڕێککەوتن لەگەڵ بازرگانان دەکات بە مەبەستی هاوکاریکردنی هاووڵاتیان.
چیرۆکی سەرەکی: وەک هاوکاری و لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی ئێستای هاووڵاتیان، ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆک، ڕێککەوتنێک لەگەڵ بازرگانان و شوێنە بازرگانیەکانی پارێزگای دهۆک دەکات، بۆ ئەوەی داشکانێکی گەورە لە کەلوپەلەکانیان بکەن، ئەمەش لە دەرئەنجامی خەرج نەکردنی مووچەی خەڵکی کوردستان لە لایەن بەغداوە.
لێدوانی فەرمی: شوکری جەمیل، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆک، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەبەر ئەوەی بەغدا دەستی بەسەر مووچە و قوتی خەڵکی هەرێمی کوردستان دا گرتووە. هەستاون بە ئەنجامدانی ڕێککەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیا و شوێنە بازرگانیی و مۆڵە گەورەکانی دهۆک، بۆ ئەوەی سەرجەم کەلوپەلەکانیان نرخی کۆ بە هاووڵاتیان بفرۆشن.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆک دەشلێت: ئەو کەلوپەلانەی داشکاندنیان بۆ دەکرێت، سەرجەمیان بابەتی خۆراکیین، وەک، ڕۆن، شەکر، برنج، سەرجەم بابەتە پاقلەمەنییەکان و لەگەڵ دەیان بابەتی دیکەی پێویستی خەڵک.
زانیاریی زیاتر: بەپێی قسەکانی شوکری جەمیل، داشکاندن لەسەرجەم بابەتە خۆراکییەکان بەردەوام دەبێت، تا ئەوکاتەی کێشەی مووچە لە نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان یەکلایی دەبێتەوە، و ژیان و گوزەرانی خەڵکیش بە گشتی و پارێزگای دهۆک بە تایبەتی ئاسایی دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق؛ زەنگی چوونەژوورە بۆ پەرلەمانتاران لێدرا
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران سوپای وڵاتانی ئەوروپای وەک گرووپی "تیرۆرست"ـی ناساند
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ململانێی ژمارەکان؛ کێ دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل دەروازەی ڕەفەح بە شێوەیەکی سنووردار دەکاتەوە
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق؛ زەنگی چوونەژوورە بۆ پەرلەمانتاران لێدرا
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران سوپای وڵاتانی ئەوروپای وەک گرووپی "تیرۆرست"ـی ناساند
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ململانێی ژمارەکان؛ کێ دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی پارتی: ئەمڕۆ سەرۆککۆمار هەڵنابژێردرێت






