یاداشتنامەی فرۆشتنی 40 فڕۆکەی یۆرۆفایتەر تایفون بە تورکیا واژۆکرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

ساتی واژۆکردنی کڕینی فڕۆکە لەلایەن تورکیاوە. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لەگەڵ جۆن هیلی ،وەزیری بەرگری بەریتانیا کۆبووەوە و یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی فرۆشتنی 40 فڕۆکەی جەنگی یۆرۆفایتەر تایفۆن بە تورکیا واژوۆکرد.
چیرۆکی سەرەکی: لە پێشانگای پیشەسازی بەرگریی تورکیا وەزیرانی بەرگریی تورکیا و بەریتانیا کۆبوونەوەیەکیان کرد و دواتریش یاداشتێکی هاوبەشی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد. جەخت لەوە کرایەوە کە ئەم بەڵگەنامەیە پەیوەندی نێوان وڵاتان بە فەرمی دەکات و هەنگاوێک لە ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە لەسەر پرسی تایفون نزیکیان دەکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو وڵاتی هاوبەشی پێشەسازی بەرگریی واژۆکرا، تورکیا وەک بەکارهێنەری تایفون یاداشتەکەی واژۆکردووە، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرەوپێشچوونی پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە و بەهێزکردنی ئاسـمانی بەرگریی تورکیا.
"هەردوو وڵات بەردەوامن لە پێشکەوتنی بەرچاو لە هەناردەکردنی یۆرۆفایتەر تایفون".
"قبووڵکردنی تورکیا وەک بەکارهێنەری تایفون زیاتر ئەو پەیوەندییە دۆستایەتییە بەهێزتر دەکات کە لە ماوەی دەیان ساڵدا لە نێوان هاوپەیمانە سەرەکییەکانی ناتۆدا پەرەی سەندووە و هەنگاوێکی بەرچاو دەبێت بەرەو بەرزکردنەوەی توانا پێشکەوتووەکانی ئاسمانی شەڕکەری تورکیا".
لەلایەکی دیکەوە: پێگەی یەنی شەفەقی تورکی بڵاوی کردووەتەوە، ئەڵمانیا فرۆشتنی 40 فرۆکەی تایفونی بە تورکیا پەسەند کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشووتر ئەڵمانیا فرۆشتنی یۆرۆفایتەری بە تورکیا هەڵوەشاندبووەوە.
بەگوێرەی هەواڵی میدیاکان، دوێنێ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و کیر ستارمەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا تاوتوێی یۆرۆفایتەر کراوە.
بەگوێرەی میدیاکانی بەریتانیا، هێشتا ژمارەی وردی فڕۆکەکان یەکلایی نەکراوەتەوە. ئەگەر تورکیا هەر 40 فڕۆکەکە داوا بکات، ئەوا بەهای داواکارییەکە دەتوانێت بگاتە نزیکەی 4.75ملیار یۆرۆ.
فڕۆکەی یۆرۆفایتەر چییە؟
بۆ هەردوو شەڕی ئاسمانی و زەوی دیزایین کراوە، ئەمەش وایکردووە فڕۆکەیەکی هەمەلایەنە بێت بۆ جۆرە جیاوازەکانی ئەرکی سەربازی بەکاربێت، بە دوو بزوێنەری EJ200 کاردەکات، ئەمەش خێرایی بەرز و توانای مانۆڕکردنی بۆ دابین دەکات.
فڕۆکەی یۆرۆفایتەر توانای کارکردنی هەیە لە هەموو بارودۆخێکی کەشوهەوادا و دەتوانرێت لە سیناریۆی ئاڵۆزدا جێگیر بکرێت، چ لە شەڕی ئاسمانی مەودای کورت و چ لە ئۆپەراسیۆنی دوور مەودا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمێکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم سەردانی ئێران دەکەن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەم پارتی: ئێمە ئیرادەی ملیۆنان کەسین و خۆمان هەڵناوەشیێنینەوە
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چین گەورەترین بەنداو لە جیهان دروست دەکات
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەرانی ئەمریکا و ئیسرائیل و قەتەر لە ڕۆما لەبارەی غەززە کۆدەبنەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنە پەرلەمانتارێکی عێراق هەڕەشە لە بەڕێوەبەری ناحیەی عوزێم دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چین گەورەترین بەنداو لە جیهان دروست دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ هاندەرانی یانەی هەولێر داواکارییەک لە هەوراز گوڵپی دەکەن
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاغب عەلامە بەهۆی "ماچ"ـێکەوە تووشی کێشە دەبێت و ئاهەنگەکانی ڕادەگیرێن
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران چەند دەروازەیەکی نوێ لە مەرزی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دەکاتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
داهێنانێکی پزیشکی ژیانی تووشبووانی ڕەنگکوێری دەگۆڕێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمێکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم سەردانی ئێران دەکەن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەم پارتی: ئێمە ئیرادەی ملیۆنان کەسین و خۆمان هەڵناوەشیێنینەوە
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چین گەورەترین بەنداو لە جیهان دروست دەکات
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەرانی ئەمریکا و ئیسرائیل و قەتەر لە ڕۆما لەبارەی غەززە کۆدەبنەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنە پەرلەمانتارێکی عێراق هەڕەشە لە بەڕێوەبەری ناحیەی عوزێم دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەکی خێرا لە حکومەتی کوردستان بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیان