
نەورەس عیسا ئەندامی لیژنەی دەستپاکی عێراق
ئاڤا نیوز
ژنە پەرلەمانتارێکی عێراق لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە بەڕێوەبەری ناحیەیەک دەڵێت "پێڵاو دەخەمە سەرت" ئەمەش کاردانەوەی فراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێکەوتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە گرتە ڤیدیۆیەک، ژنە پەرلەمانتار "نەورەس عیسا" ئەندامی لیژنەی دەستپاکی عێراق لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە تووڕەیی بە دەنگێکی بەرز و دوور لەهەموو پرەنسیپێکی فەرمیی، هێرش دەکاتە سەر بەڕێوەبەری ناحییەی عوزێم و دەڵێت " ئەوەی کەمتەرخەمی بکات دەیخەمە ژێر پێڵاوەکانمەوە و پێڵاو دەکەمە سەری" ئەویش پێی دەڵێت عەیبە ئەو شێوازی گفنۆگۆکردنە ، ژنە پەرلەمانتارەکە جارێکی دیکەش دووبارەی دەکاتەوە و دەڵێت وەرە بۆ نووسینگەکەم
لەپەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا بەڕێوەبەری ناحیەکە هەوڵدەدات پابەندبوونی خۆی بە ڕێکارە یاساییەکانەوە ڕوون بکاتەوە، بەڵام ژنە پەرلەمانتارەکە بە شێوازێک لەگەڵی قسە دەکات پڕە لە سووکایەتیکردن.
ئەو ژنە پەرلەمانتارە خەڵکی پاریزگای دیالەیە و هەر لە بازنەی عوزێم و دەوروبەری بووەتە پەرلەمانتار، ئێستاش هەر لەسەر پارێزگای دیالە خۆی بەربژێر کردووەتەوە.
کاردانەوەکان: بڵاوبوونەوەی ئەم تۆمارە دەنگییە کاردانەوەیکی زۆری لێکەوتووەتەوە و زۆرینەی ڕایگشتی ڕەخنەی تووندیان لێ گرتووە و پێیان وایە بەکارهێنانی زمانی هەڕەشە و سووکایەتیکردن بە فەرمانبەرێکی حکومی، پێشێلکارییەکی ئاشکرایە و لەگەڵ پێگەی نوێنەرایەتیی خەڵکدا ناگونجێت.
لەلایەکی دیکەوە: چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن کە هەرچەندە بەرگریکردن لە مافی هاووڵاتییان ئەرکی سەرەکیی پەرلەمانتارانە، بەڵام ئەم ئەرکە نابێت ببێتە پاساو بۆ زمانزبریی و تێپەڕاندنی سنوور ئەم ڕووداوەش وەک نموونەیەک لە "نمایشەکانی هەڵبژاردن" سەیر دەکرێت کە هەندێک لە پاڵێوراوەکان بۆ وروژاندنی سۆزی دەنگدەران پەنای بۆ دەبەن، تەنانەت ئەگەر لەسەر حیسابی بنەما ئەخلاقی و یاساییەکانیش بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





