ڕاغب عەلامە بەهۆی "ماچ"ـێکەوە تووشی کێشە دەبێت و ئاهەنگەکانی ڕادەگیرێن
- کولتوور
- 23 تەممووز
ئاڤا نیوز
ڕاغب عەلامە هونەرمەندی ناسراوی لوبنانی لە کۆتا ئاهەنگیدا لە میسر لەگەڵ کچە هەوادارێکیی یەکتریان ماچ کرد، لە چەند ڤیدیۆیەکی دیکەشدا دەردەکەوێت کە لەگەڵ چەند کچە هەوادارێکی سەما دەکات، ئەوەش بوو بە کێشە بۆیی و سەندیکای میوزیکژەنانی میسر بڕیاریدا لە ناوبراو لە سازکردنی ئاهەنگ لە وڵاتەکەیدا ڕابگرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕاغب عەلامە لە کۆتا ئاهەنگیدا لە میسر کاتێک هەوادارێکی دێتەسەر ستەیج و دەیەوێت وێنەی لەگەڵدا بگرێت، دوای وێنەگرتنەکەش هونەرمەندەکە ماچ دەکات و ڕاغب عەلامەش لە باوەشی دەگرێت، ئەوەش لە شەقامی میسریدا دوو ڕۆژە بابەتی گەرمە و بەشێکیان دەڵێن، میسر جێگەی ئەو جۆرە ڕەفتارانەی تێدا نابێتەوە.
کاردانەوەکان: سەندیکای موزیکژەن و هونەرمەندانی میسر ڕووداوەکەی بە شەرمەزارکەر ناوبردووە و ڕایگەیاند، ئەو ڕەفتارە لەگەڵ دابونەریت و کولتووری میسردا ناگونجێت، بەوهۆیەش بڕیاریدا هونەرمەند ڕاغب عەلامە لە سازکردنی ئاهەنگ لە میسر ڕابگیرێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ڕاغب عەلامە لەبارەی ڕووداوەکە ڕایگەیاند، بڕیارەکە جێگەی سەرسوڕمانە لە وڵاتێکی وەک میسر کە وڵاتی خۆشەویستی، گەشتیاریی، هونەر و داهێنانە، میسر ئەوانی فێری کرانەوە و هونەر و خۆشەویستی هەواداران کردووە، ئەگەر هەوادارێکیش کە هەموو ئاواتی ئەوەبێت هونەرمەندێک ببێنێت و لە دیمەنێکی بێ مەبەستدا ڕەفتارێک بنوێنێت، ئەو شتەی شایستەی ئەو هەموو هەرایە نییە.
"کێشەکە چارەسەرکراوە و سەندیکای هونەرمەندانی میسر هاتووەتەسەر هێڵ، ئەوەی ڕوویداوە هیچ هەڵەیەکی تێدانەبووە کە پێچەوانەی ئادابی گشتی بێت و هەڵە تێگەیشتن بووە، بۆیەش دووپاتی دەکەمەوە کە ئەم بابەتە لە قەبارەی خۆی زیاتر گەورەکراوە".
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕاغب عەلامە لە بڵاوکراوەیەکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردووەتەوە باسی لەوەکردووە، لەگەڵ نەقیبی سەندیکای موزیکژەن و هونەرمەندانی میسر قسەیکردووە و بەڕێز و پێزانینەوە ڕوونکردنەوەی پێداون، کە ئەوەی ڕوویداوە هەڵەی ئەو نییە، بەڵکو بەرپرسیاریەتی لەسەر شانی ڕێکخەری ئاهەنگەکە و لایەنەکانی دیکەیە، ئەوان پێویستە ئامادەبووان کۆنتڕۆڵ بکەن و ئەگەریش پێویست بکات سنوور لەنێوان هونەرمەندەکە و لایەنگرانیدا دابنێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- کولتوور
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت
- کولتوور
- 19 کانوونی دووەم
مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت




