ڕەشنووسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا ڕادەستی شەرع کرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع لەگەڵ لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێی پەرلەمانی سووریا
ئاڤا نیوز
لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێی پەرلەمانی سووریا ڕەشنووسی کۆتایی خۆی بۆ چۆنییەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانتاران تەواوکرد و ڕادەستی سەرۆککۆماری کرد، بەگوێرەی فەرمانی سەرۆککۆماریش پەرلەمانی نوێی سووریا لە 150 کورسی پێکدێت، سەرۆککۆمار یەک لەسەر سێی کورسییەکان دیارییدەکات و 100 کورسییەکەی دیکەش بەسەر پارێزگاکاندا دابەشکراون، ڕۆژئاوای کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاش نزیکەی 15 نوێنەریان دەبێت.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی دەستووری کاتی سووریا ماوەی قۆناغی ڕاگوزەر پێنج ساڵە، لەو ماوەیەدا پەرلەمانی نوێی سووریا لە کەسانی پسپۆڕ، شارەزا و نوێنەری پێکهاتە جیاوازەکان بەبێ هەڵبژاردن دروستدەکرێت، ئەرکی پەرلەمانە کاتییەکەش دەرچواندنی یاسا، پەسەندکردنی بودجە و ڕێککەوتن و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان دەبێت.
لێدوانی فەرمی: حەنان ئەلبخلی، ئەندامی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، لیژنەکەیان ڕەشنووسی سیستمی هەڵبژاردنی تەواوکردووە، لەئێستاشدا چاوەڕێی ڕەزامەندی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا دەکەن بۆ پەسەندکردنی ڕەشنووسەکە.
دوای پەسەندکردنی لەلایەن سەرۆککۆمارەوە، لیژنەی باڵای هەڵبژاردن لیژنەی لاوەکی لە پارێزگاکان پێکدەهێنێت، ئەوانیش بەگوێرەی ئەو بنەمایەی بۆیان دیاریکراوە ئەندامانی پەرلەمانی نوێی سووریا هەڵدەبژێرن، وەک خۆشیان دەڵێن 70%ی ئەوانەی دیاری دەکرێن لەسەر بنەمای پسپۆڕیی و شارەزایی دەبێت و 30%ی دیکەشیان نوێنەری پێکهاتەکانی کۆمەڵگا دەبن.
پەرلەمانی نوێی سووریا لە 150 کورسی پێکدێت، سەرۆککۆمار یەک لەسەر سێی کورسییەکان دیارییدەکات واتە 50 کەس ڕاستەوخۆ ئەحمەد شەرع خۆی دیارییان دەکات، 100 کورسییەکەی دیکەش بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووان بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەشکراون:
حەلەب: 20 کورسی
دیمەشق: 11 کورسی
پارێزگای ریفی دیمەشق: 10 کورسی
حمس: 9 کورسی
حەما: 8 کورسی
لازقیە: 6 کورسی
تەرتووس: 5 کورسی
ئیدلب: 7 کورسی
دێرەزوور: 6 کورسی
حەسەکە: 6 کورسی
ڕەققە: 3 کورسی
دەرعا: 4 کورسی
سوەیدا: 3 کورسی
قونەیترە: 3 کورسی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
لە پەرلەمانی ئێران بەکارهێنانی مۆبایل قەدەغە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە پەرلەمانی ئێران بەکارهێنانی مۆبایل قەدەغە دەکرێت
25 خولەک لەمەوپێش
دوای زیاتر لە سەدەیەک جۆرێکی دەگمەنی پڵنگ لەدایک دەبێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی نەبوونی متمانە وەزیری بەرگریی ئەمریکا پلە بەرزکردنەوەی ژەنەڕاڵێکی ڕاگرتووە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چین ڕۆبۆت دەکاتە پۆلیسی هاتووچۆ
14 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەڵەکچی لە کۆلێژی ئیمام ئەعزەم یەکەمی سەر بەشەکەی دەبێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
لە پەرلەمانی ئێران بەکارهێنانی مۆبایل قەدەغە دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
ڕۆبیۆ: ترەمپ بەهۆی جەنگی رووسیا و ئۆکرایناوە ئارامی نەماوە
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر پرسی زیارەتکاران شاندێکی ئێران سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی ترەمپ: لەبارەی دانوستانەکان لەگەڵ حەماس گەشبینن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ویتکۆف: گرژییەکانی سووریا لە قۆناغی چارەسەرکردندان