شارەزایەکی ئابووری: گرێبەستە غازییەکەی عێراق لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی بێ سوودە
- هەواڵ
- 27 تەممووز

یەکێک لە کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لە عێراق
ئاڤا نیوز
شارەزایەکی ئابووریی دەڵێت، گرێبەستە غازییەکەی هەفتەی ڕابردوویی نێوان وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ و کۆمپانیای (شلەمبێرگێر)ی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی کێڵگەی غازیی عەکاس لە پارێزگای ئەنبار، گرێبەستێکی بچووک و بێ سوودە و پێدەچێت بەهۆکاری سیاسی واژۆ کرابێت.
وێنە گەورەکە: 22ی ئەم مانگە وەزارەتی نەوتی عێراق گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای (شلەمبێرگێر)ی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی کێڵگەی غازیی عەکاس لە پارێزگای ئەنبار واژۆ کرد، بەگوێرەی گرێبەستەکەش لە ساڵێکدا بەرهەمهێنانی غاز لەو کێڵگەیەدا لە 45 ملیۆن پێ سێجاوە بۆ 100 ملیۆن پێ سێجا زیاد دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: نەبیل مەرسوومی، مامۆستای زانکۆ و شارەزای ئابووری لە بڵاوکراوەیەکەدا باسی لەوەكردووە، کێڵگەی عەکاس دوای کێڵگەی کۆرمۆری هەرێمی کوردستان دووەم گەورەترین کێڵگەی غازە لە عێراق، واژۆکردنی گرێبەستیش لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی بۆ زیادکردنی تەنیا 55 ملیۆن پێ سێجا لە ساڵێکدا جێگەی سەرسووڕمانە لەکاتێکدا توانای بەرهەمهێنانی کێڵگەکە دەتوانێت بگەیێنرێت 400 ملیۆن پێ سێجا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، وەزارەتی نەوت کە خاوەن گەورەترین بودجەیە و هەزاران فەرمانبەری هەیە، خۆیشی دەیتوانی کار بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی غاز لەو کێڵگەیەدا بکات نەک ئەو گرێبەستە "زۆر بچووکە" واژۆ بکات کە قازانجێکی زۆری بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکە تێدایە و پێدەچێت بەهۆکاری سیاسی ئەو گرێبەستەی بەدەستهێنابێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک دەکەوێتە خوارەوە و حەوت ئەندامی خێزانێک بریندارن






