
دیمەنی ئاگرەکەی دارستانەکانی بۆرسا. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
ئاگری دارستانەکانی تورکیا هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە و تا دێت ئاگرەکە زیاتر تەشەنە دەکات، لە ناوەندی شاری بۆرسا نزیک بووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی ئاگرکەوتنەوە زیاتر لە سێ هەزار و 500 کەس ماڵەکانیان لە ناوچەکانی دەوروبەری بۆرسا لە باکووری ڕۆژئاوای تورکیا چۆڵکرد و هێشتا ئاگرەکە بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم یوماکلی، وەزیری کشتوکاڵ و دارستانەکانی تورکیا ڕایگەیاند، سێ هەزار و 515 هاوڵاتیمان لە شوێنی ئاگرکەوتنەکانەوە گواستووەتەوە ناوچە ئارامەکان، هاوکات دوو هەزار و 300 کارمەندی ئاگرکوژێنەوە و 850 ئوتومبێل و شەش فڕۆکە و چوار هێلیکۆپتەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە تەرخان کراون.
لەلایەکی دیکەوە: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، لە سەرەتای هاوینەوە تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار ئاگر لە تورکیا کەوتوونەتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە قەزای سەفرانبۆلوی سەر بە پارێزگای قەرەبووک کە 72%ـی ڕووبەری زەوییەکەی بە دارستان داپۆشراوە ماوەی پێنج ڕۆژە هەوڵەکان بۆ کوژراندنەوەی ئاگرەکان بەردەوامن زیاتر لە هەزار و 800 کەس ناچاربوون ماڵەکانیان چۆڵبکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
مەلا هەڵۆ ئازادکرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
مەلا هەڵۆ ئازادکرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت




