وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: ڕێگرییمان لە گەیاندنی هاوکاریی بۆ غەززە نەکردووە
- هەواڵ
- 29 تەممووز

گەیاندنی هاوکاری بە کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەبارەی دۆخی غەززەوە دەڵێت: ڕێگریی لە گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ ناو کەرتی غەززە نەکراوە.
چی ڕوودەدات: لەئەنجامی خراپبوونی دۆخی مرۆیی کەرتی غەززە، ئیسرائیل ڕاگرتنی تاکتیکیی شەڕی لە سێ ناوچەی باکووری غەززە (مەواسی، دێربەلح، شاری غەززە) ڕاگەیاندووە و ڕۆژانە 10 کاتژمێر شەڕ لەم ناوچانە دەوەستێت بۆ ڕێگەدان بە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان.
لێدوانی فەرمی: گەدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند،'' فشارە نێودەوڵەتییەکان لە بەرژەوەندی حەماسدایە، پێویستە فشار لەسەر حەماس دروست بکرێت نەوەک ئیسرائیل، ڕووبەڕووبوونەوەمان لەگەڵ ئەم فشارانە وادەکات هەوڵەکان بۆ ئاشتیی لاوازببن.
-هاوکات دەشڵێت، هیچ هێزێکی دەرەکی ناتوانێت ناچارمان بکات ئاسایشیی خۆمان بکەینە قوربانی، ئێمە ڕێگرییمان لە گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ ناو غەززە نەکردووە، پێشوازی لەهەموو هەوڵێک دەکەین کە دەیانەوێت یارمەتی بگەیننە غەززە''.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی غەززەوە وتی هیچ برسیەتییەک لە فەڵەستین نییە، لەبەرامبەر ئەمەشدا ترەمپ وتی، "بە پشتبەستن بەو وێنە و ڤیدیۆیانەی لە تەلەفزیۆنەکاندا نیشان دراون، دەڵێم نەخێر، چونکە ئەو منداڵانە زۆر برسی دەردەکەون''
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گهنجێكی ڕۆژههڵات له ڕێگهی سهركێشییهوه بژێوی ژیانی دابین دهكات
4 خولەک لەمەوپێش
لەماوەی 15 ساڵدا 40 قوتابی گوندێکی ئاکرێ بوون بە پزیشک و ئەندازیار
1 کاتژمێر لەمەوپێش
به ناوى ههلی كارهوه فێڵ له هاووڵاتییان دهكرێت و پارهیان لێوهردهگیرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییەکی ئاکرێ گوندەکەی کردووە بە دارستان؛ 55 ساڵە خەریکی نەمام چاندنە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک سوودەکانی سەوزە و میوە ڕەنگ مۆرەکان بۆ تەندروستی مرۆڤ ئاشکرا دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی 15 ساڵدا 40 قوتابی گوندێکی ئاکرێ بوون بە پزیشک و ئەندازیار