
چەکدارێکی حەشدی شەعبی کە چەکی بە دەستەوەیە
ئاڤا نیوز
ئەمریکا زۆر نیگەرانە لە بوونی گرووپەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەش دەڵێت، ئەو گرووپانە لەڕێگەی چالاکی نایاسایی و تێکدەرانەوە سەروەری عێراق تێکدەدەن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە لە بەغدا و لەکاتی دەستبەکاربوونی بەڕێوەبەری یەکێک لە فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، ژمارەیەک چەکداری سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی دەوری باڵەخانەکە دەدەن، دواتریش هێزێکی وەزارەتی ناوخۆ دەگاتە شوێنەکە و شەڕ و ڕووبەڕوبوونەوە لەنێوان هەردوولادا دروست دەبێت و دوو کەس کوژران کە یەکێکیان شۆفێری تەکسییەک بوو و ئەوی دیکەشیان کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان بوو. هاوکات 12 کەسی دیکەش برینداربوون.
لێدوانی فەرمی: وتەبێژێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئێمە زۆر بە نیگەرانییەوە دەڕوانینە ڕۆڵی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران کە لەژێر چەتری حەشدی شەعبیدا کاردەکەن، لەنێویاندا ئەو گرووپە تیرۆرستییانەی کە لەلایەن ئەمریکاوە ناسێنراون و ئەندامی سەر بە خۆیانن. ئەم گرووپانە بەردەوامن لە چالاکییە نایاسایی و تێکدەر و توندوتیژەکانیان کە سەروەری عێراق تێکدەدەن و هەڕەشە لە سەقامگیری ناوچەکە دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە ڕاگەیێنراوێکدا داوای لە حکومەتی عێراق کرد کە ڕێوشوێن بگرێتەبەر بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی تاوانباران و سەرکردەکانیان بەبێ هیچ کەمتەرخەمییەک و دواکەوتنێک لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت و دەشڵێت، گرنگە یاسا سەروەر بێت، بۆ ئەوەی ڕێگری لە کردەوەی تووندوتیژی زیاتر بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە






