قایمقامی هەولێر: ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی ئێرانی تەواوکراون
- کوردستان
- 30 تەممووز
شەیری بکە لە:

ژمارەیەک زیارەتکاری ئێران لە هەولێر (وێنەی ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
پارێزگای هەولێر ئامادەکارییەکانی بۆ پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی ئێرانی تەواو کردوون، قایمقامی هەولێر لەوبارەیەوە دەڵێت"هەموو خزمەتگوزارییەکانیان بەخۆڕای دەبن".
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 30-7-2025، هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ بەشداریکردن لە چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن لە دەروازە سنوورییەکانی حاجی ئۆمەران و باشماخ بۆ کەربەلا دەستپێدەکات.
لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت: لە پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەی خۆمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجامداوە، هەروەها لیژنەکان ئامادەکارییەکانیان تەواو کردووە، لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانیش هەماهەنگی بۆ پێشوازیکردن لە زیارەتکاران کراوە.
- پلانی ئەمنی، خزمەتگوزاری، تەندروستی دانراوە، هەموو خزمەتگوزارییەکان بۆ زیارەتکارەکان بەخۆڕاییە.
- لە دەروازەی حاجی ئۆمەران هەزار و 500 پاس بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران تا هەولێر دانراوە، خەرجییەکەیان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.
- زیارەتکاران لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان پێشوازییان لێ دەکرێت، هەروەها خواردن و ئینتەرنێتیان بە خۆڕایی پێ دەدرێت.
- لە هەولێر هەزار و 800 پاسی دیکە بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران دابین کراوە.
- پۆلیسی هاتووچۆ لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران لەگەڵ زیارەتکارەکان دەبن، تا ئەو کاتەی لە شاری هەولێر دەردەچن.
- تیمە ئەمنییەکانی پۆلیس و ئاسایش هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ پاراستنی زیارەتکارانی ئێرانی کردووە.
زانیاریی زیاتر: بۆ چوارەمین ساڵە لە هەرێمی کوردستان پێشوازی لە زیارەتکارانی ئێرانی بۆ بەشدریکردن لە چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن ئەمساڵ دەکەوێتە 14-8-2025ەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ململانێی ژمارەکان؛ کێ دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق؟
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی پارتی: ئەمڕۆ سەرۆککۆمار هەڵنابژێردرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ململانێی ژمارەکان؛ کێ دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق؟
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی پارتی: ئەمڕۆ سەرۆککۆمار هەڵنابژێردرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەبارەی پێکهێنانی حکومەت سەردانی هەولێر دەکات