ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هۆشداریی دەدات لە پەسندکردنی پڕۆژە یاسایەک لە پەرلەمانی عێراق
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 ئاب

هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هۆشداریی لە پاشەکشەیەکی مەترسیدار بۆ ئازادییە گشتییەکان لە عێراق دەدات ئەگەر پرۆژەیاسای ئازادیی ڕادەربرین وەک خۆی پەسەند بکرێت، لەبەرامبەردا داوای لە پەرلەمانتاران دەکات پڕۆژەیاساکە ڕەتبکەنەوە.
وینە گەورەکە: بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 2-8-2025، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات، بەپێی ڕاگەیێنراوێکی فەرمی پەرلەمانی عێراق یەکێک لە بڕگەکانی دانیشتنەکە، دەنگدانە لەسەر پرۆژەیاسای ئازادیی ڕادەربرین و گردبوونەوە، پێشتریش دوو خوێندنەوەی لە پەرلەمان بۆ کراوە، یەکەمیان لە 3ـی کانوونی دووەمی 2022، و دووەمیان لە 9ی ئایاری 2023.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە: پرۆسەی ئامادەکردنی پڕۆژەیاساکە لە کەشێکی نهێنیدا بەڕێوەچووە، بەبێ ڕاوێژێکی ڕاستەقینە لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی، هاوکات هۆشداریی دا لەوەی کە نەبوونی شەفافییەت لەم ڕێڕەوە یاساییە دا ئاماژەیە بۆ سەپاندنی کۆتوبەندی زیاتر، بەتایبەتی کە دەقی یاساییەکە هیچ گەرەنتییەکی کردەیی بۆ پاراستنی ئازادییە بنەڕەتییەکان تێدا نییە.
لەلایەکی دیکەوە: رزاوز ساڵحی، توێژەر لە کاروباری عێراق لە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ڕایگەیاند: پێویستە پەرلەمانتاران دژی هەر یاسایەک دەنگ بدەن کە ئامرازی نوێ دەداتە دەست دەسەڵاتداران بۆ لاوازکردنی ئازادیی ڕادەربڕین یان کۆبوونەوەی جەماوەری و پڕۆژەیاساکە بە شێوەی ئێستای لەگەڵ پابەندییە دەستووری و نێودەوڵەتییەکانی عێراقدا ناکۆکە.
ساڵحی وتیشی: "ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان لە عێراقدا پێشوەختە ڕووبەڕووی هەڕەشە، بێزارکردن و دەستگیرکردنی هەڕەمەکی دەبنەوە، تەنیا لەبەر دەربڕینی ڕای خۆیان، چونکە دەسەڵاتداران پشت بە ماددەی ناڕوون لە یاسای سزادان دەبەستن، وەک ناوزڕاندن و زیانگەیاندن بە سیستمی گشتی بۆ سەرکوتکردنی دەنگە ناڕازییەکان."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
- تەندروستی
- 45 خولەک لەمەوپێش
10 ئەمبوڵانس بۆ تەندروستیی سۆران دابین کران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و هەرێمی کوردستان هەماهەنگیی دژ بە هەڕەشەکان بەهێز دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و هەرێمی کوردستان هەماهەنگیی دژ بە هەڕەشەکان بەهێز دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە





