کۆمیسیۆن کامێرای چاودێری لە بنکەکانی دەنگدان دادەنێت

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن کامێرای چاودێری لە بنکەکانی دەنگدان دادەنێت

هاونیشتمانییان لە کاتی دەنگدان

ئاڤا نیوز

 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕێکارێکی نوێی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، ئەویش دانانی کامێرای چاودێرییە لە بنکەکانی دەنگدان.

 

وێنە گەورەکە: بڕیارە 11 تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش بەردەوامە لە ڕێکارەکانی بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەکە.

 

لێدوانی فەرمی: عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی میدیایی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، لە سەرجەم وێستگەکانی دەنگدان کامێرای چاودێری دادەنرێت و پرۆسەکە بە دەنگ و وێنە تۆمار دەکرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەنگدان تەنیا لەڕێگەی کارتی بایۆمەترییەوە دەبێت و تەواوی پرۆسەکە پشت بە کارتی بایۆمەتریی نوێ دەبەستێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ