وەزارەتی دارایی: 120 ملیارەکە ئامادەیە؛ کێشەی بەغدا ئێستا وەرگرتنی بڕی نەوتی بەرهەمهێنراوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دراوی عێراق. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دوای ناردنی لیستی مووچەی مانگی حەوتی بۆ بەغدا لەبارەی ناردنی داهاتی ناوخۆ ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت پارە ئامادەیە و کێشەی نەوت چارەسەر بوو دەینێرین.
چیرۆکی سەرەکی: ئێستا لیستی مووچەی هەردوو مانگی شەش و حەوت لە بەغدایە، هاوشان لەگەڵ تەرازووی پێداچوونەوەی دارایی مانگی شەش. تیمەکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی ئامادەکردنی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حەوتن تاوەکو پێش 15ـی مانگ بیدەنە بەغدا.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: داهاتی نانەوتی مانگی شەش کە بڕەکەی 120 ملیار دینارە، ئامادەیە بۆ ناردن، بەڵام کێشەی بەغدا ئێستا وەرگرتنی بڕی نەوتی بەرهەمهێنراوە، دەبێت بەغدا بەو بڕە ڕازی بێت کە ئێستا لە توانای کێڵگە نەوتییەکاندایە، کە ئەم کێشەیە چارەسەر بوو ناردنی پارەکە ئاسانە و ئامادەشە".
توانای بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان ئێستا نزیکەی 150 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا. ئەگەر کێشە ئەمنییەکان چارەسەر بکرێن و دڵنیایی بدرێتە کۆمپانیاکان، پێشبینی دەکرێت ئاستی بەرهەمهێنان بەرزببێتەوە بۆ 280 هەزار بەرمیل، کە لەو بڕە 230 هەزار بەرمیلی دەدرێتە بەغدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ وادەی کارکردنی ئەو چوار لیژنە هاوبەشە کۆتایی دێت کە بۆ پرسی نەوت، داهاتی ناوخۆ، بودجە، و بەبانکیکردنی مووچە پێکهێنرابوون. ئاڤا زانیویەتی جگە لە لیژنەی نەوت، سێ لیژنەکەی تر سەردانی هەرێمی کوردستانیان نەکردووە و ڕوون نییە ڕاپۆرتەکانیان لەسەر چ بنەمایەک پێشکەش دەکەن. هەروەها، لیژنەی داهات و بودجە تا ئێستا هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجام نەداوە.
لەلایەکی دیکە: دوێنێ، لیژنەیەکی پسپۆڕی بواری نەوت لە عێراقەوە سەردانی هەولێری کردووە بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرت لەسەر دوو بابەتی گرنگ:
1. لێکۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان.
2. هەڵسەنگاندنی توانای بەرهەمهێنانی بیرە نەوتەکان.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: هەفتەی داهاتوو بۆ یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی مووچەی مانگی شەش و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان بە هەفتەیەکی چارەنووسساز دادەنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی گشتیی مێرگەسۆر دابین کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای دارایی بەسەر کۆمپانیای تێسلا دەسەپێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
جۆرێکی نوێی مێروو لە ئوسترالیا دەدۆزرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
گڕکانێکی ڕووسیا دوای 600 ساڵ جارێکی دیکە چالاک دەبێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی گشتیی مێرگەسۆر دابین کرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەمان لە ئامادەباشی تەواودان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای دارایی بەسەر کۆمپانیای تێسلا دەسەپێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد: پێویستە حکومەتی عێراق بگەڕێتەوە سەر ڕێگەی دەستوور