
ژمارەیەک لە چەکدارانی سوپای پاسدارانی ئێران
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران هۆشداریدا لەوەی هەڕەشە سەربازییەکانی ئیسرائیل هێشتا کۆتایی نەهاتووە و ئامادەباشی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ بەرگریكردن ڕادەگەیەنێت.
وێنە گەورەکە: دوای هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران و بنکە ئەتۆمییەکانی، ئێستا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هەوڵی دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکانن لەگەڵ تاران و هەوڵی ڕێگریکردن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی جەنگ دەدەن، ئێستا لەسەروبەندی هەواڵی سەردانی شاندێکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بۆ ئێران، فەرماندەی گشتیی سوپای ئەو وڵاتە جەخت لەسەر ئامادەباشی هێزە سەربازییەکان دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: ژەنەراڵ ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران لە وتەیەكدا لەبەردەم فەرماندە باڵاکانی هێزی زەمینی سوپا گووتی: "دوژمن لە خەیاڵی زیانگەیاندن بە ڕژێم، چەندین پیلانی داڕشت، بەڵام دوای ئەوەی خۆڕاگری موعجیزە ئاسای گەلی ئێران بینی، بۆی دەرکەوت کە هەڵەیەکی ستراتیژیی گەورەی ئەنجامداوە."
حاتەمی ئیسرائیلی بە دوژمنێکی سەرسەخت وەسفکرد و ئاماژەی بەوە کرد: "لەماوەی جەنگی سەپێنراو کە ماوەی 12 رۆژەی خایاند، دیوێكمان لە دڕندەییەکانی دووژمن بەرامبەر گەلەکەمان بینی، سەرەڕای ئەو زیانانەی کە بەر ئێران كەوت، وەک كوژرانی سەرکردە سەربازییەکان و زانایانی ئەتۆمی، سوپای ئێران توانی لەم روبەڕوبونەوەیە نابەرامبەرەدا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، زیانێکی قورسی بە دوژمن گەیاند و ئامانجەکانی پووچەڵ کردەوە".
زانیاریی زیاتر: فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران لە درێژەی وتارەکەیدا گووتی: هێزی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کۆماری ئیسلامی ئێران، وەکوو خۆی ماوەتەوە و ئامادەی ئۆپەراسیۆنە، هەروەک چۆن تا دوا ساتەکانی سەپاندنی ئاگربەست بەسەر دوژمندا، هێرشەکانمان بەردەوام بوون ئێستاش لە ئامادەباشی تەواوداین بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەموو هەڕەشە و مەترسیەک.
باکگراوند: لە سەروبەندی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، لە 13 - 6 - 2025، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران، ئەمریکاش بە هێرشکردنە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان بەشداربوو کە بە جەنگی "12 ڕۆژە" ناوی دەرکرد، دواتریش بە نێوەندگیریی ئەمریکا و قەتەر، ئێران و ئیسرائیل ئاگربەستیان ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ململانێی ژمارەکان؛ کێ دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق؟
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی پارتی: ئەمڕۆ سەرۆککۆمار هەڵنابژێردرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ململانێی ژمارەکان؛ کێ دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق؟
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی پارتی: ئەمڕۆ سەرۆککۆمار هەڵنابژێردرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەبارەی پێکهێنانی حکومەت سەردانی هەولێر دەکات




