
نەبیل مەرسوومی، مامۆستای زانکۆ و شارەزای ئابووری
ئاڤا نیوز
هەرچەندە بەرپرسانی حکومەت و پەرلەمانی عێراق دڵنیایی دەدەن لەوەی مووچەی فەرمانبەران گەرەنتیکراوە و هیچ گرفتێکی بۆ دروست نابێت، بەڵام شارەزایەکی ئابووریی دەڵێت، لە وڵاتدا شتێک نییە بەناوی "مووچە گەرەنتیکراوە" و ئەگەر پارەی نەوت هەبێت مووچەش هەیە، پارەی نەوت نەبێت مووچەش ڕاستەوخۆ دوادەکەوێت.
وێنە گەورەکە: داهاتی عێراق بەڕێژەی نزیکەی 90% پشتی بە فرۆشتنی نەوت بەستووە و مانگانە حکومەت ئەو پارەیەی لە فرۆشتنی نەوت دەستی دەکەوێت، مووچەی پێ دابەش دەکات و پارەی پڕۆژەکانیشی لێ دەدات، بەردەوامیش بەرپرسانی حکومەت و پەرلەمان دەڵێن، مووچە گەرەنتیکراوە و هیچ گرفتێکی بۆ دروست نابێت.
لێدوانی فەرمی: نەبیل مەرسوومی، مامۆستای زانکۆ و شارەزای ئابووری ڕایگەیاند، لە عێراق شتێک نییە بەناوی "مووچە گەرەنتیکراوە"، بەڵکو شتێک هەیە ناوی داهاتی فرۆشتنی نەوتە، ئەگەر ئەو داهاتە بەشی مووچەی کرد ئەوە باشە و مووچە دابەش دەکرێت، ئەگەر بەشی مووچەشی نەکرد دەوڵەت قەرز لە بانکەکان دەکات، ئەگەر بانکەکانیش پارەیان تێدانەبوو دابەشكردنی مووچە دوادەکەوێت تا پارەی نەوت دەگات.
دەڵێت، تەنانەت با خانەنشینانیش دڵنیابن کە تاوەکو پارەی نەوت بۆ حکومەت نەگەڕێتەوە، مووچەکانیان وەرناگرن و هاوکێشەی مووچەش بەم شێوەیەیە: "نەوت هەبێت مووچەش هەیە، نەوت نەبێت مووچەش نییە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە






