باخچەلی: پرۆسەی "تورکیایەکی بێ تیرۆر" یەکێتیی نەتەوەیی بەهێز دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 ئاب

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)
ئاڤا نیوز
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)، لە ڕاگەیەنراوێکدا پشتیوانیی خۆی بۆ پێکهێنانی کۆمیسیۆنی پەرلەمانیی تایبەت بە پرۆسەی ئاشتیی لە تورکیا دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، ئەم هەنگاوە "گومانەکان دەڕەوێنێتەوە، یەکێتیی نەتەوەیی و برایەتیمان بەهێزتر دەکات."
لێدوانی فەرمی: لەسەروبەندی پێکهێنانی کۆمسیۆنەکە لە پەرلەمانی تورکیا، کە لەسەر پێشنیازی خودی باخچەلی بووە، ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە "گۆڕانکارییەکی مێژوویی لەم بارەیەوە بەڕێوەیە". ئاماژەی بەوەشکرد کە هەوڵەکان بۆ ڕێگریکردن و بەلارێدابردنی پرۆسەکە "تەنیا کەمپێنێکی قێزەونە بۆ تێکدان".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: باخچەلی لە درێژەی پەیامەکەیدا، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەمین کۆبوونەوەی لیژنەکە لە پەرلەمان، ڕایگەیاند: "پرۆسەی 'تورکیایەکی بێ تیرۆر' گومانەکان ناهێڵێت و یەکێتیی نەتەوەیی و برایەتی بەهێز دەکات، گەمارۆکان دەشکێنرێت و پیلانگێڕییە جیهانی و ناوچەییەکان ڕیشەکێش دەکات.
لەلایەکی دیکە: سەرۆکی مەهەپە پێشوازیی لە بڕیاری پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) کرد بۆ بەشداریکردن لە کۆمیسیۆنەکە، بەڵام هاوکات ڕەخنەی توندی لە هەڵوێستی ئییی پارتی گرت کە بایکۆتی کۆمیسیۆنەکەی کردووە. باخچەلی وتی: "ئەوانەی کۆمیسیۆنێکی ئاوا گرنگی پەرلەمان بە 'دەڵاڵی' دەبینن، پێویستە بەرپرسیارێتیی ئەخلاقیی ئەو هەڵوێستەش لە ئەستۆ بگرن و لە هەموو کۆمیسیۆنەکانی دیکەش بکشێنەوە."
باخچەلی ئامانجی "تورکیایەکی بێ تیرۆر"ی بە "بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی" وەسف کرد و هۆشداریی دا کە "هەر ڕەوتێک بیەوێت پشتگوێی بخات، ئەوا لە گۆڕانکارییەکانی داهاتوودا بەلاوە دەنرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا چاودێری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار لە مێژووی تورکیا سەرۆک پەرلەمان بە کوردی قسە دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنە کاندیدێکی حیزبەکەی حەلبووسی بەبێ وێنە و دەنگ بانگەشە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا ئەپڵیکەیشنی مۆلیدەی من کارا دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا مهترسییهكی ئهی ئای بۆ سهر هاووڵاتییان ئاشكرا دهكات
16 تشرینی یەکەم
یانەی نەورۆز دووچاری قەیرانێکی دارایی سەخت بووەتەوە
16 تشرینی یەکەم
لێکدانەوەی فەلەکی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانی 2026 دیاری دەکات
16 تشرینی یەکەم
هاندەرانی زاخۆ لە گەشتكردن لەگەڵ یانەكەیان بەرەو بەحرەین بێبەش دەبن
16 تشرینی یەکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا چاودێری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار لە مێژووی تورکیا سەرۆک پەرلەمان بە کوردی قسە دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنە کاندیدێکی حیزبەکەی حەلبووسی بەبێ وێنە و دەنگ بانگەشە دەکات
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پێدانی مووشەکی تۆماهۆک بە ئۆکرانیا دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات