حیزبوڵڵای لوبنان چەکدانان ڕەتدەکاتەوە و هەڕەشەی "گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر" دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 ئاب

چەکدارانی حیزبوڵڵای لوبنان
ئاڤا نیوز
هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوەی چارەنووسسازی ئەنجوومەنی وەزیرانی لوبنان لە کۆشکی بعبدا بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی چەکی حیزبوڵڵا، گرووپەکە بە تووندی مەرجەکانی ئەمریکای بۆ چەکداماڵین ڕەتکردەوە و هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی ئیسرائیلی کرد.
چیرۆکی سەرەکی: نەعیم قاسم، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵات لوبنان، لە وتارێکی تەلەڤیزیۆنیدا، وردەکاریی نەخشەڕێگایەکی ئەمریکای بۆ چەکداماڵین ئاشکرا کرد. نەعیم قاسم نەخشەڕێگاکەی کە بە "قبوڵنەکراو"ناو برد.
لێدوانی فەرمی: بەپێی وتەکانی قاسم، نێردەی ئەمریکی تۆم باراک داوای کردووە کە حیزبوڵڵا لە ماوەی 30 ڕۆژدا چەکەکانی دابنێت، تەنانەت بۆمبی دەستی و هاوەنیش، هەروەها 50٪ی توانای سەربازیی گرووپەکە لە ماوەی یەک مانگدا هەڵبوەشێنرێتەوە. لە بەرامبەردا، ئیسرائیل هێرشەکانی ڕادەگرێت و لە پێنج خاڵی سنووریی داگیرکراو لە باشووری لوبنان دەکشێتەوە. قاسم ئەم داواکارییانەی ڕەتکردەوە و جەختی کردەوە کە پابەندی هیچ ڕێککەوتنێکی نوێ نابن.
هۆشداری دەدات: قاسم هۆشداری دا کە هەر "هێرشێکی بەرفراوانی ئیسرائیل" ڕووبەڕووی وەڵامێکی هاوبەشی "بەرگری و سوپا و گەل" دەبێتەوە و موشەکەکان "دەکەونە ناو ئیسرائیلەوە".
ئەوەی پێویستە بزانیت: ئەم هەڕەشانە لە کاتێکدایە کە فشارەکانی واشنتن لەسەر حکومەتی لوبنان زیادیان کردووە. بەرپرسانی لوبنانیش، بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ترسیان لەوە هەیە کە ئەگەر بڕیارێکی ڕوون لەبارەی چەکی حیزبوڵڵاوە دەرنەچێت، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر بەیرووتیش فراوان بکات، ئەمەش دۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 15 خولەک لەمەوپێش
10 ئەمبوڵانس بۆ تەندروستیی سۆران دابین کران
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا و هەرێمی کوردستان هەماهەنگیی دژ بە هەڕەشەکان بەهێز دەکەن
- بیروڕا
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئیسلام و پرسی تووندوتیژی خێزانی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا و هەرێمی کوردستان هەماهەنگیی دژ بە هەڕەشەکان بەهێز دەکەن
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
سوننەکان لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە






