بۆ زیادکردنی داهاتی نانەوتی عێراق ڕێکارە گومرگییەکان و حەواڵەی دەرەکی ڕێک دەخاتەوە
- بزنس
- 6 ئاب

دیمەنی یەکیک لە بازگەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
دەستەی گشتیی گومرگی عێراق پاکێجێک ڕێکاری ڕێکخستنی نوێی ڕاگەیاند کە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە لە دانیشتنی ڕۆژی 22ـی تەمموزی 2025دا پەسەند کراوە.
بۆچی گرنگە: ئامانج لەم ڕێکارانە ئاسانکردنی میکانیزمەکانی حەواڵەی دەرەکییە بۆ هاوردەکردنی کاڵا، زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکان و بەهێزکردنی چاودێری بەسەر پرۆسە گومرگییەکاندا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەستەکە، بەپێی ڕێکارە نوێیەکان، هەر حەواڵەیەکی دەرەکی بۆ هاوردەکردنی کاڵا مەرجدار کراوە بە پێشکەشکردنی "بەیاننامەی گومرگیی پێشوەختە" بە بانکەکان کە دەبێت کۆدی QRی لەسەر بێت و ژمارەکەشی لە سیستمی سویفتدا تۆمار بکرێت.
- بۆ ڕێگریکردن لە هەر گزییەک، ئەگەر کاڵای هاوردەکراو لە ماوەی شەش مانگدا نەگات، دەستەی گومرگ بانکەکان و بانکی ناوەندی ئاگادار دەکاتەوە بۆ لێپرسینەوە لە هاوردەکار. هەروەها، دوای دەرکردنی بەیاننامەکە و ئەنجامدانی حەواڵەکە، گۆڕینی هەر زانیارییەک، وەک ناوی بانک یان ناوەڕۆکی بەیاننامەکە، بە تووندی قەدەغە کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کارکردن بەم بڕیارە لە 1ی کانوونی یەکەمی 2025ـەوە دەست پێدەکات و هەموو ئەو ڕێنماییەی پێشوو هەڵدەوەشێنێتەوە کە لەگەڵ ناوەڕۆکەکەیدا ناکۆکن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 خولەک لەمەوپێش
کۆبانێ؛ چوار منداڵ بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ڕۆچوونی زەوی لە ئەندۆنوسیا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئەبوزەبی کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 خولەک لەمەوپێش
کۆبانێ؛ چوار منداڵ بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ڕۆچوونی زەوی لە ئەندۆنوسیا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا گوشارەکانی بۆ داماڵینی چەکی گرووپەکان لە عێراق تووند دەکاتەوە
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئەبوزەبی کۆدەبنەوە






