ئاڤا نیوز
هاونیشتمانییەک بە ناوی عەبدوڵڵا، کە بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی سەردانی ئێرانى کردبوو، لە کاتی گەڕانەوەیدا لە دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر دەکرێت، پارەکانی لێدەسەندرێت و دواتر لێی دەدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: عەبدوڵڵا چیرۆکەکەی بۆ نەجات هەرکی، پەیامنێری ئاڤا، گێڕاوەتەوە و دەڵێت، سێ ڕۆژ پێش ئێستا بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەیەکی لە شاری ورمێ لە ئێران کردووە. دوای مانەوەی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ، لە کاتی گەڕانەوەیدا لە دیوی ئێران لە دەروازەی حاجی ئۆمەران، بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر لەلایەن هێزەکانی ئەو وڵاتەوە ڕادەگیرێت. بە گوتەی خۆی، نزیکەی هەزار دۆلاری پێبووە کە هەمووی لێسەندراوە. هەروەها دەست بەسەر مۆبایلەکەیدا گیراوە و پشکنینی بۆ کراوە، وێنە و ژمارە تەلەفۆنەکانیشیان بردووە.
زانیاریی زیاتر: کاتێک عەبدوڵڵا دەگەڕێتەوە بۆ دیوی هەرێمی کوردستان، سکاڵا دەکات. بەرپرسانی دەروازەی حاجی ئۆمەران لە دیوی کوردستانەوە پەیوەندی بە بەرپرسانی ئێرانییەوە دەکەن. ئەوانیش داوای لێبوردن دەکەن و دەڵێن با بگەڕێتەوە و "لە خزمەتیدا دەبن."
بەڵام کاتێک عەبدوڵڵا دەگەڕێتەوە بۆ لایان، دۆخەکە خراپتر دەبێت لە پێشووتر. بۆ ماوەی نیو کاتژمێر ڕایدەگرن و بە گوتەی خۆی، هەشت کەس لێیان داوە.
دەستوەردانی بەرپرسانی هەرێم و ئازادکردنی
دواجار، بەرپرسانی دیوی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە پەیوەندی بە بەرپرسانی ئێرانییەوە دەکەن و هۆشدارییان پێدەدەن کە ئەگەر دەستبەجێ ئەو هاونیشتمانییە ئازاد نەکەن، دەروازە سنوورییەکە دادەخەن. لە دوای ئەو هەڕەشەیە، هێزە ئێرانییەکان یەکسەر عەبدوڵڵا ئازاد دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ململانێی ژمارەکان؛ کێ دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق؟
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی پارتی: ئەمڕۆ سەرۆککۆمار هەڵنابژێردرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ململانێی ژمارەکان؛ کێ دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق؟
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی پارتی: ئەمڕۆ سەرۆککۆمار هەڵنابژێردرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەبارەی پێکهێنانی حکومەت سەردانی هەولێر دەکات




