بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 ئاب

دیمەنی کارکردن لە کێلگەیەکی بەرهەمهێنانی خەشخاش. وێنە؛ میدیا ئێرانییەکان
ئاڤا نیوز
لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا، ئێران پلانی دەستپێکردنی چاندنی گوڵی خەشخاش لەناوخۆی وڵاتدا ئامادە کردووە، بە ئامانجی بەرهەمهێنانی ماددە سەرەکییەکانی وەک "تلیاک و مۆرفین" بۆ دروستکردنی دەرمان.
وێنە گەورەکە: بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر لە کاتێکدایە کە ئێران چەندین قەیرانی دیکەی وەک کەمئاوی و قەیرانی کارەبا هەیە. قەیرانی دەرمان کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر کەرتی تەندروستی، کە یەکێکە لە گەورەترین کەرتەکانی وڵات، دروست کردووە و حکومەتی ناچار کردووە بیر لە چارەسەرێکی ناوخۆیی و بنەڕەتی بکاتەوە، هەرچەندە ئەم چارەسەرە مشتومڕێکی زۆریشی لەسەرە.
لێدوانی فەرمی: حوسێن زولفەقاری، بەرپرسی گشتیی بارەگای ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی ئێران، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد کە "پلانی چاندنی ڕووەکی ماددە هۆشبەرەکان، وەک خەشخاش و حەشیش، لە ئێران ئامادەکراوە."
ناوبراو جەختی کردەوە کە ئەم هەنگاوە تەنها بۆ بەرهەمهێنانی دەرمان و بەرهەمی پیشەسازییە و بەپێی پرۆتۆکۆلە نێودەوڵەتییەکان و لەژێر چاودێریی تووندی حکومەتدا جێبەجێ دەکرێت. زولفەقاری ئاماژەی بەوەشکرد کە چاوەڕێی ڕەزامەندیی کۆتایی بارەگای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەکەن بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕەزا سپەوەند، ئەندامی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی ئێران، ڕایگەیاند: "ئێمە بۆ بەرهەمهێنانی دەرمانی پێویست لە وڵاتدا، پێویستمان بە زیاتر لە 600 تۆن تلیاک هەیە." ئەم ژمارە گەورەیە پیشاندەری ئەو بۆشاییە گەورەیەیە کە لە دابینکردنی ماددە خاوەکانی پیشەسازیی دەرماندا دروست بووە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی شرۆڤەی بەرپرسانی ئێرانی، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم دۆخە، بڕیارەکەی هیبەتوڵڵا ئاخوندزادە، ڕێبەری تاڵیبانە، بۆ قەدەغەکردنی چاندنی خەشخاش لە ئەفغانستان. ئەم بڕیارە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بازاڕی ماددە هۆشبەرەکانی ناوچەکە و جیهان داناوە.
ژمارەکان وادەڵێن: بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنان، نرخی یەک کیلۆگرام تلیاک لە ئەفغانستان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا تا 10 هێندە بەرزبووەتەوە. ئەمەش وایکردووە ئێران کە پێشتر بەشێک لە پێداویستییەکانی لەو ڕێگەیەوە دابین دەکرد، بکەوێتە ژێر فشارێکی گەورەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ململانێی ژمارەکان؛ کێ دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق؟
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی پارتی: ئەمڕۆ سەرۆککۆمار هەڵنابژێردرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ململانێی ژمارەکان؛ کێ دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق؟
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی پارتی: ئەمڕۆ سەرۆککۆمار هەڵنابژێردرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەبارەی پێکهێنانی حکومەت سەردانی هەولێر دەکات




