گۆڕانکاری لە پۆستی نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەکرێت
- کوردستان
- 7 ئاب

عەمید عەبدولستار زێباری. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە پۆستی نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ژووری ئۆپەرسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەکرێت، بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان وەک نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەستبەکار دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی خانەنشین بوونی لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق گۆڕانکاری لەو پۆستە دەکرێت و عەمید عەبدولستار زێباری دەچێتە شوێنەکەی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: عەمید عەبدولستار زێباری، بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان وەک نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە شوێنی لیوا عەبدولخالق تەڵعەت دەستنیشانکرا، هاوکات عەمید فەرمان فازیل دزەیی وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت دەست نیشانکرا.
زانیاریی زیاتر: ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ساڵێ 2007 دامەزراوە، پێکهاتووە لە نوێنەری وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و دەزگای دژەتیرۆر و دەزگای هەواڵگری عێراق و حەشدی شەعبی و لەگەڵ نوێنەری هەرێمی کوردستان، کە ئەرکی بریتییە لە بەڕێوەبردن و هەماهەنگی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین





