
چەکدارەکانی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراقی
ئاڤا نیوز
میلیشیای کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا داوای لە "هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی کرد، بڕیارەکانی سەرۆکوەزیران سڕبکەن". هاوکات داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دەکات.
وێنە گەورەکە: بەهۆی ئەو پێکدادانە چەکدارییەی کە هەفتەی ڕابردوو لە نێوان کەتیبەکانی حیزبوڵڵا و سوپای عێراق بەهۆی فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرخ ڕوویدا، ناکۆکییەکانی نێوان محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و کەتیبەکانی حیزبوڵڵا قوڵتر بووەتەوە".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: میلیشیاکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەبو حوسێن حەمیداوی، ئەمینداری گشتیی کەتائیبی حیزبوڵڵا، داوای لە سەرکردەکانی چوارچێوە کردووە، بڕیارەکانی سوودانی سڕبکەن، چونکە هاوسەنگیی لەدەستداوە و دژی بەرژەوەندییە تایبەتمەندەکان کار دەکات.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، حەمیداوی داوای لە ئامادەبووان کردووە لیژنەیەکی تایبەتمەند لە چوارچێوەی هەماهەنگی پێکبهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی فەرمانگەی کشتوکاڵ و ئاشکراکردنی ڕاستییەکان، لەگەڵ پێویستیی سوودوەرگرتن لە کامێراکانی چاودێری و شایەتی ئەو ئەفسەرانەی کە ئەرکی پاراستنی فەرمانگەکەیان لە ئەستۆ بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک دەکەوێتە خوارەوە و حەوت ئەندامی خێزانێک بریندارن





