کاردانەوەی وڵاتان لەبەرامبەر بڕیاری ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی شاری غەززە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 ئاب

سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
وڵاتان و ڕێکخراوە نێوەدەوڵەتییەکان کاردانەوەیان بەرامبەر بە بڕیاری حکومەتی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی شاری غەززە نیشان دا. وڵاتان نیگەرانیی خۆیان دەربڕیوە و داوا دەکەن بڕیارەکە جێبەجێ نەکرێت. ئەوان هۆشداریی دەدەن لەوەی ئەمە دۆخەکە خراپتر دەکات و خوێنی زیاتر دەڕێژرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کابینەی جەنگی پلانێکی پەسەندکردووە بۆ ئەوەی سوپا شاری غەززە "کۆنتڕۆڵ" بکات. ئەمەش کاردانەوەی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێناوە.
کاردانەوەکان: نەتەوە یەکگرتووەکان: پێویستە پلانەکە دەستبەجێ هەڵپەسێردرێت و بە تەواوی ڕێگە بە گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی بۆ کەرتەکە بدرێت.
بەریتانیا: ئەمە بڕیارێکی هەڵەیە و نابێتە هۆی کۆتاییهاتنی شەڕەکە و ئازادبوونی بارمتەکانی لێناکەوێتەوە، بەڵکو تەنیا خوێنڕشتنی زیاتر بە دوای خۆیدا دێنێت.
چین: غەززە هی فەلەستینییەکانە و بەشێکی دانەبڕاوە لە خالی فەلەستین. ڕێگە درووستەکەیە گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی بۆ غەززە و بەردانی بارمتەکان و ئاگربەستێکی دەستبەجێیە.
تورکیا: داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین گوشار بکەن بۆ وەستاندنی جێبەجێکردنی پلانەکەی ئیسرائیل.
ئیسپانیا: بە تووندی سەرکۆنەی بڕیاری حکومەتی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی غەززە دەکەین. ئەوە تەنیا وێرانی و ئازاری زیاتری لێدەکەوێتەوە. ئاگربەستێکی هەمیشەیی، گەیاندنی یارمەتی و بەردانی بارمتەکان پیویستییەکی بەپەلەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەسەڵاتەکانی فەرماندەی دەڤەرەکان بۆ یەکخستنی پێشمەرگە دیاری دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق بڵاوکرایەوە؛ نەوت و دەروازەکان هاوبەشن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاردان لە خەرجکردنی مووچەی مانگی یەک دەکەوێتە کۆتایی ئەم هەفتەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
4 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە کاندیدی 10 پۆستی باڵای لە حکومەتی سووریا دیاریی کرد
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەسەڵاتەکانی فەرماندەی دەڤەرەکان بۆ یەکخستنی پێشمەرگە دیاری دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق بڵاوکرایەوە؛ نەوت و دەروازەکان هاوبەشن
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
میسر و ئوردن کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان ڕەتدەکەنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات





