
ئاڵای وڵاتانی عێراق و ئێران
ئاڤا نیوز
ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق ئاشکرای دەکات، عێراقییەکان لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بە بەهای زیاتر لە یەک ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە ئێران کردووە، هاوکات ئاماژە بە گرنگیی وەبەرهێنانی ئێرانیش لە عێراق دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق بە یەکێک لە گەورەترین بازاڕەکان بۆ ساغکردنەوەی کاڵای ئێرانی دادەنرێت، تاران ساڵانە 2200 بەرهەمی جۆراوجۆر هەناردەی عێراق دەکات، 50%ـی هەموو خاوەنکارانی ئێرانیش لە بازاری عێراقدا بەرهەمەکانیان ساغ دەکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: جیهانبەخش شیرازی، ئەمینداری گشتیی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق ڕایگەیاند، "سوودەکانی وەبەرهێنانی ئێرانی لە عێراقدا بریتین لە دەستڕاگەیشتن بە بازاڕی عێراق کە ژمارەی دانیشتووانەکەی 48 ملیۆن کەسە، سەرباری هەناردەکردنی کاڵا بەرهەمهێنراوەکان بۆ وڵاتانی دیکەی عەرەبی و باکووری ئەفریقا".
ژمارەکان وادەڵێن: بە گوتەی جیهانبەخش "عێراقییەکان ساڵی پار بە بەهای 416 ملیۆن دۆلار و ئەمساڵیش نزیکەی 700 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە ئێران کردووە."
لەهەمان کاتدا: شیرازی وتی، زۆربەی ئەو وەبەرهێنانانەی ئێرانییەکان لە عێراقدا ئەنجامی دەدەن لە ڕێگەی مۆڵەتی دەستەکانی وەبەرهێنانی پارێزگاکانەوەیە، وتیشی: "هەندێک لە پارێزگاکانی عێراق شوێنی گونجاون بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی ئێران."
لەلایەكی دیكەوه: ئاماژەی بەوەشکرد، "پارێزگاکانی باشووری عێراق، لەوانە بەسڕا، سەماوە و حیللە، هەروەها کەربەلا و نەجەف، لە بەشی باکووریش پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و لەم دواییانەشدا ئێرانییەکان وەبەرهێنانیان لە قەزای کەلار و پارێزگای هەڵەبجە کردووە. لە پارێزگاکانی دیکەی ناوەڕاستی عێراق و تەنانەت لە بەغداش وەبەرهێنانیان کردووە، بەڵام بڕەکەی کەمترە لەچاو وەبەرهێنان لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق."
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ململانێی ژمارەکان؛ کێ دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق؟
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی پارتی: ئەمڕۆ سەرۆککۆمار هەڵنابژێردرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ململانێی ژمارەکان؛ کێ دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق؟
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی پارتی: ئەمڕۆ سەرۆککۆمار هەڵنابژێردرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەبارەی پێکهێنانی حکومەت سەردانی هەولێر دەکات





