حیزبوڵڵا لەبارەی ئەنجامی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی بەغدا: هەندێک لایەن پیلانی دووژمن جێبەجێ دەکەن
- عێراق
- 10 ئاب

لۆگۆی حیزبوڵڵای عێراقی
ئاڤا نیوز
حیزبوڵڵای عێراقی ئەنجامی لیژنەی لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکەی بەغدای ڕەتکردەوە و دەڵێت، دەرئەنجامی کاری لیژنەکە و هەندێک لایەنی ناوخۆییش خزمەت بە دووژمن دەکەن و پیلانەکانی ئەوان جێبەجێ دەکەن، پێداگری خۆیشیی لەسەر کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە مانگی ئەیلولی داهاتوو دووپاتدەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەرئەنجامی لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەبارەی شەڕەکەی نێوان هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی لە 27ـی مانگی ڕابردووی ڕاگەیاند، لیژنەکە دەڵێت، بێسەرووبەری لە بەڕێوەبردنی پێکهاتە و لیواکانی حەشدی شەعبیدا هەیە، بۆیە بڕیاردرا فەرماندەی لیواکانی 45 و46ـی حەشدی شەعبی کە ئەندامەکانیان لەو ڕووداوە تێوەگلاون، لە پۆستەکانیان دووربخرێنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حیزبوڵڵای عێراقی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت: ئەوەی بەدرێژایی چەند ساڵی ڕابردوو ئەمریکا و وڵاتانی دیکە دەیانویست جێبەجێی بکەن، ئێستا بەدەستی عێراقییەکان و فشاری ناوخۆیی جێبەجێی دەکەن، دوایین هەنگاویش کاریگەری ئەو فشارانەبوو لەسەر لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی بەغدا، کە تەنیا "خزمەت بە دووژمن دەکات."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، داوایان لە چوارچێوەی هەماهەنگی کردبوو لیژنەیەکی بێلایەن لە ژێر چاودێری سەرکردەکانی ئەم بەرەیە پێکبهێنرێت و کاربکات نەک "نەیار حکوم لەسەر ڕووداوەکە بدات و دادوەریی بکات"، بەتایبەتیش کە هەردوو کوژراوی ڕووداوەکە لەسە دەستی هێزە ئەمنییەکان بوون.
حیزبوڵڵا دەشڵێت، بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری هەڵوێستی نابێت بۆ کشانەوەی هێزە بیانییەکان و فڕۆکەکانیان لە عێراق و چوونە دەرەوەی ئەندامەکانیان لەناو ژووریی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە مانگی ئەیلولی 2025.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک دەکەوێتە خوارەوە و حەوت ئەندامی خێزانێک بریندارن






