ڕێککەوتنە نەوتییەکەی نێوان عێراق و سووریا ئاستەنگی بۆ دروست دەبێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامێری دەرهێنانی نەوتی ژێر زەوی و ژمارەیەکی زۆر بەرمیلی نەوت کە بە ئاڵای عێراق نەخشێنراوە
ئاڤا نیوز
هەردوو حکومەتی عێراق و سووریا ڕێککەوتن کە هەوڵەکان بۆ کاراکردنەوەی هێڵی نەوتی بانیاس لەنێوان هەردوو وڵات دەستپێبکەنەوە، ناوەندێکی ئابووریش دەڵێت، پڕۆژەکە پێویستی بە نزیکەی نیو ملیار دۆلار هەیە و بەغدا و دیمەشق توانای پارەدارکردنی پڕۆژەکەیان نییە.
وێنە گەورەکە: دوێنێ لە بەغدا حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و محەممەد بەشیر، وەزیری وزەی سووریا کۆبوونەوە و باسیان لە هەناردەی نەوت لەڕێگەی هێڵی بانیاسی سووریا و تەرابلوسی لوبنان کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر دروستکردنی لیژنەیەک بۆ تاوتوێکردنی هێڵی بۆرییەکە و ئەگەری هەناردەی نەوت لەم ڕێگەیەوە، پێشنیازیشکراوە لایەنێکی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەردوو وەزارەت بەشدار بێت لە دووبارە کاراکردنەوەی هێڵەکە و خەرجی نۆژەنکردنەوەی.
وەزیری نەوتی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، بەغدا کار بۆ زیادکردنی دەروازەکانی هەناردەی نەوت دەکات و بەگرنگی دەزانن هێڵی گواستنەوەی نەوتی نێوان عێراق و سووریا کارابکرێتەوە.
بۆچی گرنگە: لەپاڵ ئاوەکانی کەنداو و بەندەری جەیهانی تورکیا، ئێستا حکومەتی عێراق دەیەوێت هێڵی بۆری عێراق-ئوردن و عێراق-سووریا بخاتەکار، ئەوەش بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی وزە و دارایی وڵاتەکە لەکاتی سەرهەڵدانی قەیران و کێشە هەرێمییەکاندا، بەتایبەتیش هێڵی ئوردن کە چاوەڕێ دەکرێت توانای هەناردەی ڕۆژانەی بگاتە سەرووی دوو ملیۆن بەرمیل.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: پەیوەست بە هێڵی عێراق-سووریاش، ڕوانگەی ئیکۆ عێراق کە تایبەتمەندە بە دۆخی ئابووریی دەڵێت، نۆژەنکردنەوەی هێڵەکە زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلاری پێویستە و بەغدا و دیمەشق ئەو پارەیەیان نییە بۆ خەرجکردنی، بۆیەش باشتر وایە وڵاتی سێیەم کە خاوەن بودجە و ئەزموون بێت لەم بوارەدا، لە دروستکردنەوەی هێڵەکەدا بەشداربێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ساڵی 2023ەوە هەناردەی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە ڕاگیراوە و حکومەتی تورکیاش بڕیاریداوە لە ساڵی 2026ەوە بە ڕێککەوتنێک بە مەرجی نوێوە، ئامادەیە نەوتی عێراق هەناردەی بازارەکانی جیهان بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی نێوان بەردەڕەش-کەڵەک کەسێک سووتا
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی توێکڵی مۆز چارەسەری چەندین کێشەی تەندروستی دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لاریجانی بۆ تاوتوێکردنی چەکدانانی حیزبوڵلا گەیشتە بەیرووت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی نێوان بەردەڕەش-کەڵەک کەسێک سووتا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لاریجانی بۆ تاوتوێکردنی چەکدانانی حیزبوڵلا گەیشتە بەیرووت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: گفتوگۆکانی ترەمپ و پووتین گوێگرتنە نەک دانوستان