
شێخ خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادەی عێراقی، لە پەیامێکدا بەبۆنەی 79ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتیی پارتی کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شێخ خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە لە پەیامەکەیدا وێڕای ستایشکردنی ڕۆڵی مێژوویی پارتی، داوای پابەندبوونی لایەنە سیاسییەکان بە ڕێککەوتنە واژۆکراوەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆوە کرد.
لە پەیامەکەدا کە نووسینگەی ڕاگەیاندنی شێخ خەنجەر بڵاویکردووەتەوە، هاتووە: "پارتی لەوەتەی دامەزراوە یەکێک بووە لە پێکهاتە هەرە دیارەکانی گۆڕەپانی سیاسیی کوردستان و عێراق و بەشداریی لە چەسپاندنی پێکەوەژیان و بەهێزکردنی هاوبەشی کردووە."
لەلایەکی دیکەوە: هاوپەیمانیی سیادە لەم بۆنەیەدا داوای بەردەوامیی کاری هاوبەشی نێوان سەرجەم هێزە سیاسییەکان دەکات بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیریی سیاسی، ئەمنی و ئابووری. هەروەها جەختی لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆی جددی و پابەندبوونی هەموو لایەنەکان بە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێن و ڕێککەوتنانە کردەوە کە واژۆیان لەسەر کردووون.
پەیامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەم هەنگاوانە "دابینکردنی دادپەروەری و یەکسانی لەنێوان پێکهاتەکانی گەلی عێراق و نەهێشتنی ئەو ستەم و پێشێلکارییانە مسۆگەر دەکات کە ڕووبەڕووی ڕۆڵەکانی گەل دەبێتەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
- ڕاپۆرت
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وردەکاری ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
8 تشرینی یەکەم
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بە فێڵێکی نوێ پارە لە کارمەندانی دیلیڤەری وەردەگیرێت