
دیمەنی ڕێگای گەلی عەلی بەگ. وێنە؛ KRG
ئاڤا نیوز
پردێکی نوێ لە شوێنی ئەو پردەی گەلی عەلی بەگ دروست دەکرێت کە بارهەڵگرێک خۆی پێداکێشا و لە داهاتووش ڕێگای گەلی عەلی بەگ دەکرێت بە دوو ساید.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمساڵ لە دوو ڕووداوی جیا دوو بارهەڵگر خۆیان بە دوو پردی ڕێگای گەلی عەلی بەگ داکێشا، لە هەردوو ڕووداو ئاستەنگی زۆر بۆ هاتووچۆی هاونیشمانیان دروست بوو، ئێستا کار لەسەر ئەوە دەکرێت ڕیگاکە بکرێت بە دوو ساید.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، بە ئاڤا میدیای گوت: پردەکانی گەلی عەلی بەگ کۆنن و هێڵەکە باش نیە، ئێمە لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بە هەماهەنگی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کار لەسەر ئەوە دەکەین ئەو رێگایە بە دوو ساید بکەین، ئەم بابەتە کاری باشی لەسەر کراوە.
نەخشەڕێگایەکی کارکردن بۆ بە دوو ساید کردنی ئەو ڕێگایە ئامادە کراوە و لەلایەن لیژنەیەکی ئەنجوومەنی وەزیران پێداچوونەوەی بۆ کراوە.
ئاگرین عەبدوڵڵا ئەمانەشی گوت:
٠ بە کەمتر لە 24 کاتژمێر پردەکە چاککرایەوە و هاتوچۆی هاونیشتمانیان ئاسایی کرایەوە.
٠ ئەو پردەی بارهەڵگر خۆی پێداکێشا دەبێت بگۆڕدرێت و پردێکی نوێ بە مەرجی ئەندازیاری نوێ دروست بکرێت.
٠ دروست کردنی پردەکە پێویستی بە 750 ملیۆن بۆ یەک ملیار دینار هەیە و بە لایەنی کەم سێ مانگی پێویستە بۆ تەواو کردنی.
٠ ئێستا تیمەکان ڕووپێوی بۆ دروستکردنی پردەکە دەکەن.
زانیاریی زیاتر: رێگای گەلی عەلی بەگ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سەنتەری قەزای سۆران و قەزای ڕواندز بە قەزای خەلیفان دەبەستێتەوە، هاوکات بەشێکە لە ڕێگای سەرەکی هەولێر - حاجی ئۆمەران.
بۆچی گرنگە: ڕێگای گەلی عەلی بەگ ڕێگایەکی گەشتیاری و بازرگانی گرنگە، بە دووساید کردنی ئەو رێگایە کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر بەرەوپێشچوونی کەرتی گەشتیاری و زیاترکردنی جموجۆڵی بازرگانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین





