
دیمەنێکی ئاگرکەوتنەوەکەی ئیسپانیا
ئاڤا نیوز
حکومەتی ئیسپانیا لە وەڵامی ئەو زیانە گەورانەی کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە بەر وڵاتەکەیان کەوتووە، پەیمانێکی نیشتمانی بۆ باری نائاسایی کەشوهەوا لە ئیسپانیا ڕاگەیاند و داوای هاوکاریکردنی چین و توێژەکانی وڵاتەکەی دەکات.
وێنە گەورەکە: ئاگرکەوتنەوە لە ئیسپانیا بووەتە قەیرانێکی گەورە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە کە زیاتر لە 157 هەزار هێکتار زەوی لە سەرەتای ساڵەوە سووتاون، ئەمەش وایکردووە حکومەت بیر لە ستراتیژێکی درێژخایەنتر بکاتەوە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ئەم دۆخە نوێیەدا.
لێدوانی فەرمی: پێدرۆ سانشێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا ڕایگەیاند، "پێشنیازی داڕشتنی پەیمانێکی نیشتمانی بۆ باری نائاسایی کەشوهەوا دەکەین و ئەم هەنگاوە دەبێت دوور بێت لە ململانێی حزبی و پرسە ئایدیۆلۆژییەکان و ببێتە هەوڵێکی گشتگیر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا".
ئاماژەی بەوەشكرد، کۆتایی بە ئاگرکەوتنەوەکان دەهێنن و هەموو ناوچە زیانلێکەوتووەکان ئاوەدان دەکرێنەوە، "بەڵام پێویستمان بە بیرکردنەوەیەکی قووڵ و پلانێکی پێشوەختە هەیە بۆ وەڵامدانەوەیەکی باشتر".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: قەیرانی ئاگرکەوتنەوەکان بووەتە جێی مشتومڕی سیاسی لەنێوان دوو حزبی سەرەکی ئیسپانیا، حزبی سۆسیالیستی فەرمانڕەوا و حزبی گەلی ئۆپۆزسیۆن. بەهۆی ئەوەی لە ئیسپانیادا، کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان لە ئەستۆی دەسەڵاتە هەرێمییەکانە، بەڵام حکومەتی ناوەندی لە کارەساتە گەورەکاندا دەستوەردان دەکات، هەردوولا یەکتریان بە کەمتەرخەمی لە بەڕێوەبردنی قەیرانەکەدا تۆمەتبار کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی سیستەمی زانیاریی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئەوروپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 70 هەزار هێکتار زەوی لە ئیسپانیا سووتاون و تەنیا لە هەرێمی گالیسیا 51 هەزار هێکتار زەوی سووتاون و هەزاران کەس ناچار بوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و هێشتا نەگەڕاونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکی هەولێر لە هەڵەبجە بێ خزمەتگوزارییە
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ ترەمپ: هەرێمی دۆنێتسک ڕادەست بکەن کۆتایی بە جەنگ دەهێنم
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤەنزوێلا پلانی بەرگری لە دژی هەڕەشەکانی ئەمریکا ڕادەگەیەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوندێکی باکووری کوردستان وەک یەکێک لە گوندە گەشتیارییەکانی جیهان هەڵبژێردرا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
گهنجێكی ڕۆژههڵات له ڕێگهی سهركێشییهوه بژێوی ژیانی دابین دهكات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی 15 ساڵدا 40 قوتابی گوندێکی ئاکرێ بوون بە پزیشک و ئەندازیار
10 کاتژمێر لەمەوپێش
به ناوى ههلی كارهوه فێڵ له هاووڵاتییان دهكرێت و پارهیان لێوهردهگیرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییەکی ئاکرێ گوندەکەی کردووە بە دارستان؛ 55 ساڵە خەریکی نەمام چاندنە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکی هەولێر لە هەڵەبجە بێ خزمەتگوزارییە
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ ترەمپ: هەرێمی دۆنێتسک ڕادەست بکەن کۆتایی بە جەنگ دەهێنم
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤەنزوێلا پلانی بەرگری لە دژی هەڕەشەکانی ئەمریکا ڕادەگەیەنێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گهنجێكی ڕۆژههڵات له ڕێگهی سهركێشییهوه بژێوی ژیانی دابین دهكات