
دۆناڵد ترەمپ پرسیار لە جلەکانی زێلێنسکی دەکات
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئۆکراینا ئەمجارە جیاوازتر لە جاران ڕووبەڕووی ستایشی جلوبەرگ بوویەوە و سەرۆکی ئەمریکاش ئەمجارە جلەکانی زێلێنسکی بەدڵ بووە.
سەرۆکی ئۆکراینا ئەمجارە جیاوازتر لە جاران ڕووبەڕووی ستایشی جلوبەرگ بوویەوە و سەرۆکی ئەمریکاش ئەمجارە جلەکانی زێلێنسکی بەدڵ بووە.
چیڕۆکی سەرەکی: ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا یەکێکە لەو سەرکردانەی کە ڕووبەڕووی چەندین ڕەخنەی جیاواز سەبارەت بە جلەکانی دەبێتەوە، مانگی شوباتی ئەمساڵ لە کۆشکی کاتێک لەگەڵ ترەمپ و جەی دی ڤانسی، جێگری کۆبووەوە ڕۆژنامەنووسێک ڕەخنەی لە جلەکانی گرت و پێی ووت کە تۆ لەگەڵ سەرۆک ترەمپ دانیشتووی پێویستە جلێکی گونجاوتر لەبەر بکەی.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دوێنێ هەمان ئەو ڕۆژنامەنووس کە پێشتر ڕەخنەی لە جلەکانی زێلێنسکی گرت قسەی کرد و بەزێلێنسکی گووت، ئەمجارە جلەکانت گۆڕیوە، زێلێنسکیش وتی ڕاستە ئەم جارە جلەکانم جیاوازە بەڵام تۆ هەمان ئەو جلەی پێشووت لەبەرکردووە.
زانیاریی زیاتر: ترەمپیش لەگەڵ ڕۆژنامەنووسەکە بە زێلێنسکی ووت ئەمڕۆ جلەکانت جوانن.
باکگراوند: دواین دیداری نێوان ترەمپ و زێلێنسکی لەمانگی شوباتی ئەمساڵ بوو لە کۆشكی سپی کە تیایدا کۆبوونەوەی نێوانیان بە مشتومڕێکی تووند کۆتایی هات و دوای ئەوەش زێلێنسکی ڕاستەوخۆ کۆشکی سپی بەجێهێشت، دوێنیش ترەمپ لە کۆشکی سپی لەگەڵ زێلینسکی و بەشێک لە سەرکردەکانی ئەوروپا لەبارەی لەبارەی چارەنووسی جەنگی ئۆکراینا کۆبوونەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
