دیمەنی ژمارەیەک ئەندامی گرووپە چەکدارەکانی عێراق لەبەردرم گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەڵێت، حەشدی شەعبی هیچ دەسەڵاتێکی بەسەر گرووپە چەکدارەکاندا نییە و بە هەموو شێوەیەکیش دەیانەوێت خۆیان لەو گرووپانە بەدووربگرن، بەرپرسیاریش نین لە کارەکانیان و بۆچوون لەسەر کارەکانیان نادەن کە ئایا ڕاست یاخود هەڵەن.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ هەموو گرژییە ناوخۆیی و هەرێمییەکاندا بەشێک لە گرووپە چەکدارەکان کە هێزیان لەناو دامەزراوەی حەشدی شەعبیش هەیە، جیاواز لە سیاسەتی فەرمی عێراق ڕاگەیێنراو دەردەکەن و نەخشەڕێگای کاری خۆیان دیاری دەکەن، ئەوەش وایکردووە لەناوخۆ و لەدەرەوەش هیچ جیاوازییەک لەنێوان دامەزراوەی حەشد و ئەو گرووپانەدا نەکرێت، لە ماوەی ڕابردووشدا ئەمریکا چەند جارێک بنکەی گرووپە چەکدارەکانی لە عێراق کردووەتە ئامانج کە دواتر دەرکەوتووە لە هەمان کاتدا بنکەی سەربازی حەشدی شەعبیش بوون.
لێدوانی فەرمی: فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی دیجلە ئاماژەی بەوەكرد، ئێستا پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی لە پەرلەمانە و ئەوان خوازیارن پەرلەمانتاران دەنگی لەسەر بدەن، چونکە یاساکە دەبێتەهۆی زیاتر ڕێکخستن و بە دامەزراوەییکردنی حەشد و ئەو سەرنجانەش کە لەسەر کارەکانی هەن تەنیا بە ڕێکخستنی یاسایی چارەسەر دەکرێن.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی فالح فەیاز، بەکارهێنانی ناوی حەشد لەلایەن گرووپەکان و تێکەڵبوونی کارەکانیان لەگەڵ ئێمە هەیە، بۆیەش تەنیا بە یاسا دەکرێت دامەزراوەی حەشد لە گرووپە چەکدارەکانی دیکە جیابکرێتەوە، لە ئامادەکردنی ڕەشنووسی یاسای حەشدیش گرووپەکان هیچ ڕۆڵێکیان نەبووە.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی فالح فەیاز:
٠ نەمانی حەشد وەهمە و ئێستا دۆخی هەرێمیی لە ساڵی 2014 خراپترە، حەشد هێزێکی عێراقییە و ئەرکی تەنیا لەناوخۆ دایە و هیچ هاوشێوەیەکی لەگەڵ سوپای پاسدارانی ئێران نییە، حەشد هەر ئەرکێک جێبەجێ دەکات کە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فەرمانی پێبکات، لەوانەش پاراستنی باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماسییەکان لەناویشیاندا باڵیۆزخانەی ئەمریکا.
٠ کێشە لە مووچەی 230 هەزار ئەندامەکەی حەشددا نییە و هاوشێوەی پێشوو مووچەکانیان وەردەگرن، ئەوەشی لە ناوچەی دۆرەی بەغدا ڕوویدا (ڕووبەڕووبوونەوەی لەنێوان هێزێکی حەشد و وەزارەتی ناوخۆ) جێگەی نیگەرانیی بوو، بۆیەش ئێستا سەرقاڵی دیاریکردنی بەرپرسی نوێی هەردوو لیوای 45 و 46ـین.
٠ دۆخی سووریا جێگەی نیگەرانییە و نازانین ئەو وڵاتە چارەنووسی بەرەو کوێ دەڕوات، چونکە بەڵای دابەشبوونی لەسەرە، ئارامی عێراقیش پەیوەستە بە ئارامی دۆخی سووریاوە.
٠ لەماوەی ڕابردوو دەرگای دامەزراندنمان بۆ هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق لەناو حەشد کردەوە، هەموویان هاتن تەنیا برایانی کورد لە هەرێمی کوردستان نەبێت کە ڕەتیانکردەوە بێنە ناو حەشدی شەعبی، چونکە ئەوان باوەڕیان وابوو هێزی هاوشێوە و تایبەتی خۆیان هەیە کە ئەویش هێزی پێشمەرگەیە، ئەوانیش هێزێکی گرنگی پاراستنی وڵاتن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
قیرتاوكردنی ڕێگای سەنگاو - دەربەندیخان لە قۆناغی كۆتاییدایە
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی هەموو جۆرەکانی پەلەوەر قەدەغە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پسپۆڕێكی دەروونی: یاریی ڕۆبڵۆكس كاریگەریی نەرێنیی لەسەر دەروون و پەروەردەی منداڵان هەیە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییانی بانە توڕەن لە تێکدانی سرووشتی ناوچەکەیان
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین شمشێرەکانی جیهان لە باکووری کوردستان دۆزراونەتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
قیرتاوكردنی ڕێگای سەنگاو - دەربەندیخان لە قۆناغی كۆتاییدایە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی هێرشی ڕووسیاوە کارەبای کیێڤ دەبڕێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕووداوەكەی نەخۆشخانەی شار سێ تۆمەتبار دەستگیر دەكرێن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عەقید سەفین تاهیر: ساڵ بە ساڵ تووندوتیژی خێزانی كەمتر دەبێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سلێمانی و دوو زانکۆی تر لەسەر ئاستی عێراق یەکەم دەبن