
ڕاکان جبووری، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەرەبی لە کەرکووک
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان هەریەک لە ڕاکان جبووری، پارێزگاری پێشووی کەرکوک و حەیدەر مەلا، سەرکردە لە هاوپەیمانیی عەزمی لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دوورخستووەتەوە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لە 2025-11-11، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکرێت، لەچوارچێوەی ڕێکارەکانی بەر لە هەڵبژاردنیش، کۆمیسیۆن تاوەکو ئێستا ژمارەیەک کاندیدی بەهۆکاری جیاجیا لە کێبڕکێکە دوورخستوونەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی چەند سەرچاوەکی ئاگادار کە قسەیان بۆ میدیا عێراقییەکان کردووە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بڕیاریداوە بە دوورخستنەوەی ڕاکان جبووری، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەرەبی لە کەرکووک و پارێزگاری پێشووی شارەکە، لەگەڵ حەیدەر مەلا، سەرکردە لە هاوپەیمانیی عەزم، لە کێبڕکێی هەڵبژاردن.
لێدوانی فەرمی: عەلی عەباس، گوتەبێژی لقی کەرکووکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕیاری دوورخستنەوەی ڕاکان جبووری لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمیسیارانەوە دەرنەچووە، بەڵام ڕەنگە تا کۆتایی دەوامی ئەمڕۆ بڕیارەکانی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانمان بەدەست بگات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان زیاتر لە 500 کاندیدی بە هۆکاری جیاواز لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخستوونەتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: هۆکاری دوورخستنەوەکان بریتیی بوونە لە: نەبوونی شایستەیی و ناوبانگی باش، بەعسی بوون، بوونی تۆماری تاوانکاری و تۆمەتی گەندەڵیی دارایی و کارگێڕی، هاوکات پێشکەشنەکردنی سەرجەم بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ خۆکاندیدکردن، وەک بڕوانامەی خوێندن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
41 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە






