
دیمەنێکی کۆمەڵکوژیی کەمپی سپایکەر لەلایەن داعشەوە
ئاڤا نیوز
ناوەندی نیشتمانی بۆ هاریکاریی دادوەریی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، عێراق لە ماوەی ئەمساڵدا نزیکەی 50 تۆمەتباری عێراقیی بە تاوانی کۆمەڵکوژی لە دەرەوەی وڵاتەوە گەڕاندووەتەوە کە دوایینیان تۆمەتبارێک بووە لە ئەڵمانیاوە ڕادەست کراوەتەوە و بە کوشتنی دایکی و بەشداریکردن لە تاوانی سپایکەر تۆمەتبارە.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کەسانەی کە دەستیان بە خوێنی عێراقییەکان سوورە و ئێستا نیشتەجێی دەرەوەی عێراقن، بە تایبەت ئەوانەی لەسەردەمی داعش لە تاوانەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە بەشدار بوونە.
لێدوانی فەرمی: عەلی زیا، لێکۆڵەری دادوەری لە ناوەندی نیشتمانی بۆ هاریکاریی دادوەریی نێودەوڵەتی بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند، "لە ماوەی ساڵی 2024دا نزیکەی 30 بۆ 50 تۆمەتبار بە تاوانی کۆمەڵکوژی گەڕێندراونەتەوە کە عێراقین و لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن و دوایینیان تۆمەتبارێک بوو لە ئەڵمانیاوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی ئەڵمانیا."
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئەو تۆمەتبارەی لە ئەڵمانیاوە گەڕێنراوەتەوە، دایکی خۆی کوشتووە و بەشداری لە تاوانی سپایکەر و چەندین کۆمەڵکوژی دیکەدا کردووە کە دژی پێکهاتەکانی عێراق ئەنجامدراون. دوای گەڕاندنەوەی، لەناو عێراقدا دادگایی کراوە."
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی گەڕاندنەوەی تاوانباران، عەلی زیا ڕوونیکردەوە، هۆکاری سەرەکیی ڕەتکردنەوەی هەندێک وڵات بۆ ڕادەستکردنی تۆمەتباران، بوونی سزای لەسێدارەدانە لە یاسای عێراقدا، ئەمەش لەگەڵ یاساکانی ئەو وڵاتانەدا ناگونجێت و ڕێگری دروست دەکات.
باکگراوند: لە 2014، دوای کۆنترۆڵکردنی بەشێک لە شارەکانی عێراق لە لایەن چەکدارانی داعشەوە، چەند ڕۆژێک دواتر زیاد لە هەزار و 700 سەربازی عێراقی بە دەستی چەکدارانی ئەو ڕێکخراوە لە سەربازگەی سپایکەر لە تکریت کۆمەڵکوژکران.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت
- فۆتۆستۆری
- 52 خولەک لەمەوپێش
بە وێنە؛ دیاری منداڵانی هەولێر گەیشتە منداڵانی شۆڕش
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
10 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر تەمێكی چڕە و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران






