
دیمەنی گەیشتنی کشتییەکی تورکی تایبەت بە وزەی کارەبا - بەندەری ئوم قەسر لە پارێزگای بەسرە
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای گشتیی بەندەرەکانی عێراق، گەیشتنی کەشتییەکی تورکیی تایبەت بە بەرهەمهێنانی وزەی کارەبای بۆ بەندەری ئوم قەسر لە پارێزگای بەسرە ڕاگەیاند.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە دوو وێستگەی کارەبای سەرئاو لە بەندەرەکانی خۆر زوبێر و ئوم قەسر لە بەسرە جێگیر بکرێن و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی مانگێکدا دەست بەکارەکانیان بکەن، کۆمپانیای کار پاوەر شیپی تورکیش کە کاری بەڕێوەبردنی وێستگە کارەباییە سەرئاوییەکان دەکات، دەڵێت "ڕێککەوتنێکمان بۆ دابینکردنی نزیکەی 590 مێگاوات کارەبا بۆ عێراق واژۆ کردووە ".
لێدوانی فەرمی: فەرحان فەرتووسی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەندەرەکانی عێراق ڕایگەیاند: یەکەم کەشتیی تورکیی تایبەت بە بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-8-2025 گەیشتە بەندەری ئوم قەسری باشوور لە پارێزگای بەسرە.
فەرتووسی ئاماژەی بەوەشدا، ئەم هەنگاوە بەپێی ئەو گرێبەستە دێت کە لەنێوان وەزارەتی کارەبای عێراق و کۆمپانیای کار پاوەر شیپی تورکیدا واژۆ کراوە، بە ئامانجی پشتگیریکردنی تۆڕی نیشتمانیی کارەبا بە بڕی 315 مێگاوات.
لەلایەکی دیکەوە: کۆمپانیای کار پاوەر شیپی تورکی لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند، گرێبەستە سەرەتاییەکەی کە لەگەڵ وەزارەتی کارەبای عێراق و کۆمپانیای گشتیی بەرهەمهێنانی کارەبادا واژۆ کراوە، بۆ ماوەی حەفتا و یەک ڕۆژە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ڕێککەوتنە دوای ئەوە هاتووە کە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لەم مانگەدا تووشی داڕمانی تۆڕی گشتی کارەبا بوون و بەشێک لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بەتەواوی لەکارکەوتن.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە





