دیمەنی گردبوونەوەی کارمەندانی کۆمپانیای هالیبێرتۆنی نەوتی ئەمەریکی لە عێراق
ئاڤا نیوز
وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر دەرکردنیان، بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک، بەشێک لە کارمەندانی کۆمپانیای هالیبێرتۆنی نەوتی ئەمەریکی لە مانگرتن بەردەوامن و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دەرکردنیان دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیای هالیبێرتۆنی ئەمەریکی کە لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای بەسرە کار دەکات، لیستێکی بە ناوی 42 کارمەندی عێراقی بۆ دەرکردن ئامادە کردووە، ئەمەش تووڕەیی و ناڕەزایەتی زۆری لە نێو کارمەندانی کۆمپانیاکە دروست کردووە.
لێدوانی فەرمی: عیسام داود، یەکێک لە نوێنەرانی مانگرتووان بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند: زۆربەی ئەو کارمەندانەی بڕیاری دەرکردنیان بۆ دەرچووە، ئەندازیار و کرێکارن و خاوەن ئەزموونی نێوان پێنج بۆ 15 ساڵن، بۆیە بڕیارەکە ستەمکارانەیە و پێدەچێت لە بەرژەوەندیی هێنانی کرێکاری بیانیی بێت.
داود ئاماژەی بەوەکرد، ئامانج لەم مانگرتنە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەیە و هەوڵێکە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی خێرا کە هەموو لایەنەکان ڕازی بکات و مافی کارمەندەکان بپارێزێت.
پهیامی فهرمی: "ناڕەزایەتییەکەیان وەڵامدانەوەیەکی سنوورداری لەلایەن حکومەتەوە بەدەستهێناوە، مانگرتنەکەش بەردەوام دەبێت تاوەکو بڕیارە ستەمکارانەکە هەڵدەوەشێتەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمپانیای هالیبێرتۆن کۆمپانیایەکی ئەمریکییە و لە ساڵی 1919 دامەزراوە و بە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی نەوت لە جیهان دادەنرێت، ئێستا لقێکی کۆمپانیاکە بۆ پەرەپێدانی چەند کێڵگەیەک لە عێراق کاردەکات، دیارترینیان کێڵگەکانی بەسرەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە





